مه هاباد/باڵوێز/ وەزیری میراتی فەرهەنگی رایگه یاند: ئاسەوارێکی مێژوویی ۲۸۰۰ ساڵەی بۆکان لە سویسڕاوە بو گەڕێندرایەوە ئێران. وەزیری میراتی فەرهەنگی، گەشتیاری و پیشیە دەستی ڕایگەیاند: کۆمەڵێک لە خشتە ڕەنگ کراوەکانی تەپۆڵکەی قلایچی بۆکان کە لە وڵاتی سویسڕا بوون، گەڕێندرایەوە ئێران. عەلی عەغەر مونسان ڕایگەیاند: ۴۹دانە خشتی ڕەنگ کراو کە لە تەپۆڵکەی قڵایچی بۆکان دۆزرابوونەوە و […]
مه هاباد/باڵوێز/ وەزیری میراتی فەرهەنگی رایگه یاند: ئاسەوارێکی مێژوویی ۲۸۰۰ ساڵەی بۆکان لە سویسڕاوە بو گەڕێندرایەوە ئێران.
وەزیری میراتی فەرهەنگی، گەشتیاری و پیشیە دەستی ڕایگەیاند: کۆمەڵێک لە خشتە ڕەنگ کراوەکانی تەپۆڵکەی قلایچی بۆکان کە لە وڵاتی سویسڕا بوون، گەڕێندرایەوە ئێران.
عەلی عەغەر مونسان ڕایگەیاند: ۴۹دانە خشتی ڕەنگ کراو کە لە تەپۆڵکەی قڵایچی بۆکان دۆزرابوونەوە و لە سەرەتای شۆڕشی گەلانی ئێران برابوونە دەرەوەی وڵات و لە سویسڕا بوون، دوای شوێنگیری پێویست گەڕێندرایەوە ئێران.
ئەو کۆمەڵە خشتە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەکانی حەوت و هەشتی پێش زایین و لە تەپۆڵکەی قلایچی بۆکان دۆزراونەتەوە، ۸ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن بنەماڵەیەکی ئێرانییەوە لە سویسڕا بۆ فرۆش دانرابوون، کە بە شوێنگیرییەکانی وەزارەتی میراتی فەرهەنگی و باڵوێزخانەی ئێران لە سویسڕا و … گەڕێندرایەوە ئێران و بڕایرە لە پیشانگایەک لە مۆزەخانەی نەتەوەیی ئیران بخرێتە بەرچاو بینەرانەوە.
مهاباد/باڵوێز/۹۹/۱۰/۰۲-۱۶:۱۵/س
یكی از مراكزمهم تمدنماناها در هزارهنخست پیش از میلاد مسیح است
فیستیڤاڵی فیلمی فەجر بۆ هەموو ئەکتەر و دەرهێنەرەکان گرنگی هەیە.
رێککەوتنە تەندروستییەکە بۆ ماوەی 10 ساڵە و لە پێشەکییەک و حەوت خاڵ پێکهاتووە.
هاتوچۆی موسافر لە سنووری نێودەوڵەتی باشماخی مەریوانەوە تا ١٨ی ڕەزبەری ئەمساڵ قەدەغە کرا.
Δ