مه هاباد/بالویز/ پێویستە ئەو پێنج کەسەی وریای خواردنی زەردەچەوەبن یەکەم: خانمانی دوگیان و شیردەر، زەردەچەوە سیستمی بەرگری بەهێزدەکات، ئاساییە ئەم دو جۆرە خانمانە لەناو خواردندا بیخۆن، چونکە بڕەکەی کەمە، بەڵام پێویستە خواردنی کەمبکرێتەوە ئەگەر وەکو دەرمان دەیخۆن، چونکە سوڕی مانگانە تێکدەدات و زیان بە کۆرپەلە دەگەیەنێت. دوەم: ئەو کەسانەی کەمخوێنن پێویستە لە خواردنی دوربکەونەوە، چونکە […]
مه هاباد/بالویز/ پێویستە ئەو پێنج کەسەی وریای خواردنی زەردەچەوەبن
یەکەم: خانمانی دوگیان و شیردەر، زەردەچەوە سیستمی بەرگری بەهێزدەکات، ئاساییە ئەم دو جۆرە خانمانە لەناو خواردندا بیخۆن، چونکە بڕەکەی کەمە، بەڵام پێویستە خواردنی کەمبکرێتەوە ئەگەر وەکو دەرمان دەیخۆن، چونکە سوڕی مانگانە تێکدەدات و زیان بە کۆرپەلە دەگەیەنێت.
دوەم: ئەو کەسانەی کەمخوێنن پێویستە لە خواردنی دوربکەونەوە، چونکە رێگرە لە هەڵمژینی ئاسن بۆ ناوخوێن.
سێیەم: ئەو کەسانەی نەخۆشی خوێنیان هەیە، هەمو ئەوانەی نەخۆشی خوێنیان هەیە، بەتایبەتی ئەو کەسانەی خوێنیان روندەبێتەوە یان خوێنبەربونی لوتیان هەیە، پێویستە خواردنی کەمبکەنەوە.
چوارەم: توشبوانی شەکرە
ئەو کەسانەی شەکری خوێنیان بەرزە پێویستە ئاگاداری زەردەچەوە بن، ئەوە راستە زەردەچەوە شەکری خوێن کەمدەکاتەوە، بەڵام ئەگەر بڕێکی زۆری لێبخورێت بەڕێژەیەکی زۆر کەمیدەکاتەوە.
پێنجەم: ئەو کەسانەی بەردی گورچیلەیان هەیە زۆر خواردنی زەردەچەوە دەبێتە هۆی دروستبونی بەردی گوچیلە، ئەو کەسانەی بەردیان هەیە پێویستە وریای بڕی ئەو زەردەچەوەیە بن کە دەیخۆن
مه هاباد/بالویز/۹۹/۰۹/۲۱-۱۷:۱۰/ج
Δ