ئەو پێنج کەسەی پێویستە وریای خواردنی زەردەچەوەبن

مه هاباد/بالویز/ پێویستە ئەو پێنج کەسەی وریای خواردنی زەردەچەوەبن  یەکەم: خانمانی دوگیان و شیردەر، زەردەچەوە سیستمی بەرگری بەهێزدەکات، ئاساییە ئەم دو جۆرە خانمانە لەناو خواردندا بیخۆن، چونکە بڕەکەی کەمە، بەڵام پێویستە خواردنی کەمبکرێتەوە ئەگەر وەکو دەرمان دەیخۆن، چونکە سوڕی مانگانە تێکدەدات و زیان بە کۆرپەلە دەگەیەنێت. دوەم: ئەو کەسانەی کەمخوێنن پێویستە لە خواردنی دوربکەونەوە، چونکە […]

مه هاباد/بالویز/ پێویستە ئەو پێنج کەسەی وریای خواردنی زەردەچەوەبن 

مه هاباد/بالویز/ پێویستە ئەو پێنج کەسەی وریای خواردنی زەردەچەوەبن 

یەکەم: خانمانی دوگیان و شیردەر، زەردەچەوە سیستمی بەرگری بەهێزدەکات، ئاساییە ئەم دو جۆرە خانمانە لەناو خواردندا بیخۆن، چونکە بڕەکەی کەمە، بەڵام پێویستە خواردنی کەمبکرێتەوە ئەگەر وەکو دەرمان دەیخۆن، چونکە سوڕی مانگانە تێکدەدات و زیان بە کۆرپەلە دەگەیەنێت.

دوەم: ئەو کەسانەی کەمخوێنن پێویستە لە خواردنی دوربکەونەوە، چونکە رێگرە لە هەڵمژینی ئاسن بۆ ناوخوێن.

سێیەم: ئەو کەسانەی نەخۆشی خوێنیان هەیە، هەمو ئەوانەی نەخۆشی خوێنیان هەیە، بەتایبەتی ئەو کەسانەی خوێنیان روندەبێتەوە یان خوێنبەربونی لوتیان هەیە، پێویستە خواردنی کەمبکەنەوە.

چوارەم: توشبوانی شەکرە

ئەو کەسانەی شەکری خوێنیان بەرزە پێویستە ئاگاداری زەردەچەوە بن، ئەوە راستە زەردەچەوە شەکری خوێن کەمدەکاتەوە، بەڵام ئەگەر بڕێکی زۆری لێبخورێت بەڕێژەیەکی زۆر کەمیدەکاتەوە.

پێنجەم: ئەو کەسانەی بەردی گورچیلەیان هەیە زۆر خواردنی زەردەچەوە دەبێتە هۆی دروستبونی بەردی گوچیلە، ئەو کەسانەی بەردیان هەیە پێویستە وریای بڕی ئەو زەردەچەوەیە بن کە دەیخۆن

مه هاباد/بالویز/۹۹/۰۹/۲۱-۱۷:۱۰/ج