سودەکانی خواردنی چەوەندەر

مه هاباد/بالویز/سودەکانی خواردنی چەوەندەرچیه؟ -یارمەتیدەرە لە ڕێکخستنی پەستانی خوێندا: شەربەتی چەوەندەر بەوە جیادەکرێتەوە کە توانای دابەزانی پەستانی خوێنی ھەیە،لێکۆڵەرەوان لە بەریتانیا ئەوەیان ئاشکرا کردوە ئەم توانایەی چەوەندەر دەگەڕێتەوە بۆ بوونی مادەی “Nitrate” تێیدا،لەگەڵ ئەمەشدا توانای بەھێزی ھەیە لە بەرگری کردنی لەش دژی نەخۆشیەکانی شێرپەنجە. -پارێزگاری لە تەندروستی مێشک دەکات: بەتایبەتی بۆ ئەو کەسانە بەسودە کە […]

سودەکانی خواردنی چەوەندەر

مه هاباد/بالویز/سودەکانی خواردنی چەوەندەرچیه؟

-یارمەتیدەرە لە ڕێکخستنی پەستانی خوێندا: شەربەتی چەوەندەر بەوە جیادەکرێتەوە کە توانای دابەزانی پەستانی خوێنی ھەیە،لێکۆڵەرەوان لە بەریتانیا ئەوەیان ئاشکرا کردوە ئەم توانایەی چەوەندەر دەگەڕێتەوە بۆ بوونی مادەی “Nitrate” تێیدا،لەگەڵ ئەمەشدا توانای بەھێزی ھەیە لە بەرگری کردنی لەش دژی نەخۆشیەکانی شێرپەنجە.

-پارێزگاری لە تەندروستی مێشک دەکات: بەتایبەتی بۆ ئەو کەسانە بەسودە کە گرفتی لەبیرچونەوە یاخود خەڵەفانیان ھەیە ھەروەھا یارمەتیدەرە لە ڕۆشتنی خوێن بۆ مێشک.

-بەھۆی بوونی مادەی ڕیشاڵی تێیدا،کرداری ھەرس ئاسان دەکات،وزەیەکی زۆر بە لەش دەبەخشێت.

-دەوڵەمەندە بە ترشی فۆلیک،یارمەتی دروستبوونی خانەی نوێی مێشک دەدات،خواردنی لەماوەی دووگیانیدا بەسودە.

-ڕێگری لە توشبوون بە کەمخوێنی دەکات ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ بوونی(ھیمۆگڵۆبین) تێیدا،بۆیە بەسودە بۆ ڕێگریکردن له توشبوون بە کەمخوێنی و نەخۆشی ئەنیمیا.

مه هاباد/بالویز/۹۹/۰۹/۱۳-۱۷:۰۰/پ

رحیم بایزیدی
تازه ترین نوشته های رحیم بایزیدی (دیدن همه)