مه هاباد/بالویز/شیوازی یاری لەگەڵ منداڵان ،دایک و باوک پێویستە ماوەیەک لە کاتی ڕۆژانەیان بۆ یاری کردن لەگەڵ منداڵەکەیان دابنێن. دایک و باوک پێویستە ماوەیەک لە کاتی ڕۆژانەیان بۆ یاری کردن لەگەڵ منداڵەکەیان دابنێن، بەڵام بۆ ئەو ماوەیەش پێویستە ڕەچاوی کۆمەڵێک خاڵ بکرێ. ئێمە لێرە ١٠ خاڵ باس دەکەین: ١) قەرار نییە گەمەکردن لەگەڵ منداڵ هەر […]
مه هاباد/بالویز/شیوازی یاری لەگەڵ منداڵان ،دایک و باوک پێویستە ماوەیەک لە کاتی ڕۆژانەیان بۆ یاری کردن لەگەڵ منداڵەکەیان دابنێن.
دایک و باوک پێویستە ماوەیەک لە کاتی ڕۆژانەیان بۆ یاری کردن لەگەڵ منداڵەکەیان دابنێن، بەڵام بۆ ئەو ماوەیەش پێویستە ڕەچاوی کۆمەڵێک خاڵ بکرێ. ئێمە لێرە ١٠ خاڵ باس دەکەین:
١) قەرار نییە گەمەکردن لەگەڵ منداڵ هەر ئەرکی دایکان بێت، باوکانیش دەبێ بۆ ئەمە دەستپێشخەر بن و ماوەیەک لە کاتی خۆیان بۆ یاری لەگەڵ منداڵەکەیان دابنێن.
٢) کاتی یاریکردن تەلەفوونەکەت وەلانێ، ناکرێ هەم بە تەلەفوونەوە سەرقاڵ بی و کەڵکەڵەی دەروونی و فکریی خۆتت هەبێ و، هەم گەمە لەگەڵ منداڵیش بکەی. هەرچی کارتان هەتە بینێنە لاوە و هەموو کات و بیرکردنەوەکەتان بۆ گەمە و منداڵەکەتان دابنێن.
٣) بەر لە دەستپێکی یارییەکە پێی بڵێن کە چەندتان کات هەیە، بۆوەی دوایە قیڕەقیڕ و بۆڵەبۆڵ نەکات.
٤) لێگەڕێن جۆری یارییەکە ئەو هەڵیبژێرێ، تەنانەت ئەگەر ئەم گەمەیە چەندپاتەش بووبێ. گرینگ ئەوەیە ئەو چێژ لە یاری و پێکەوەبوون لەگەڵ ئێوە وەرگرێ.
٥) لە کاتی یاریکردندا بەپێی دنیای خەیاڵ و بیرکردنەوەی منداڵەکەتان بچنە پێشێ، تەنانەت ئەگەر ناوی کەرەستە و ئامراز و هەر پێوەندییەکیش بگۆڕێت.
٦) لە کاتی یاری و گەمەکردندا هەوڵ بدەن بەرکەوتەی جەستەییتان هەبێت.
٧) لە کاتی یاریدا زووم بکەنە سەر پێوەندیی نێوان خۆتان و منداڵەکەتان، نەک کێشە و بابەتەکانی ئەو.
٨) کارێک کە منداڵەکەتان دەتوانێ بۆخۆی بیکات ئێوە خۆی لێ مەدەن، ئەگینا پێشتان بە دەرخستنی توانامەندییەکانی ئەو گرتوە. ئەگەر کارێکیش بۆ ئەو کەمێک دژوار و ئاڵۆز بوو، (بۆ نموونە کردنەوە یان داخستنەوەی قوتوو یان بۆکسێک)، بە لەسەرەخۆیی و تاقەتی زۆرەوە سەیری بکەن و هەوڵدانەکانی بەرز بنرخێنن.
٩) لە کاتی یاریکردن لەگەڵ منداڵەکەتاندا کەمتر “دەبێ” و “نابێ” و “بۆچی” بەکار بێنن.
١٠) ئەگەر لە کاتی یاریکردندا منداڵەکەتان کارێکی کرد کە مەترسیی بۆ خۆی یان لەسەر ئێوە یان کەرەستە و کەلوپەلەکانی هەبوو، بۆ ماوەیەکی کەم سنوورداری بکەن. شێوەی قسەکردن و بڕیاردانی ئێوە لە کاتی سنووردارکردنی ئەودا دەبێ بێ توندوتیژی، بەڵام جیدی و لێبڕاوانە بێت.
مه هاباد/بالویز/۹۹/۰۹/۰۶-۲۰:۰۰/پ
سیستەمی فریاکەوتنی کۆمەڵایەتی 123 ئاگادار بکەنەوە
مه هایاد /بالویز/ ئەمساڵ بەهۆی پەتای کۆرۆنا داهاتی منداڵێکی ئەمریکی لە یوتیوب نزیکەی ۳۰ ملیۆن دۆلار بووە ئەمساڵ بەهۆی پەتای کۆرۆنا بەشێک لە خەڵک کارەکانیان لەدەستدا، بەڵام رایان کاجی کە منداڵێکی تەمەن نۆ ساڵی ئەمریکییە لەڕێگەی چانێڵی یوتیوبەکەیەوە ۲۹ ملیۆن ۷۰۰ هەزار دۆلاری بەدەستهێناوە رایان چانێڵی یوتیبەکەیەوە زانیاری لەبارەی کەلوپەلی منداڵان و چۆنێتی بەکارهێنانیان بڵاودەکاتەوە،لەوە […]
Δ