نیشانەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ ماوەی چەند رۆژ دەمێننەوە،چەندی پێویستە بۆ ئەوەی تێیپەڕێنن

مه هاباد/بالویز/ رەنگە توشبوان لە خۆیان بپرسن ئەو نیشانانە بۆ ماوەی چەند رۆژ دەمێننەوە و چەندی پێویستە بۆ ئەوەی تێیپەڕێنن. نیشانەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا،پلەی گەرمی بەرز،کۆکە،ئازاری ماسولکەکان،شەکەتی و هەناسەتەنگی نیشانەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنان. رەنگە توشبوان لە خۆیان بپرسن ئەو نیشانانە بۆ ماوەی چەند رۆژ دەمێننەوە و چەندی پێویستە بۆ ئەوەی تێیپەڕێنن. بەپێی هەواڵێکی Eat، مانەوەی نیشانەکان لە […]

نیشانەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ ماوەی چەند رۆژ دەمێننەوە،چەندی پێویستە بۆ ئەوەی تێیپەڕێنن

مه هاباد/بالویز/ رەنگە توشبوان لە خۆیان بپرسن ئەو نیشانانە بۆ ماوەی چەند رۆژ دەمێننەوە و چەندی پێویستە بۆ ئەوەی تێیپەڕێنن.

نیشانەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا،پلەی گەرمی بەرز،کۆکە،ئازاری ماسولکەکان،شەکەتی و هەناسەتەنگی نیشانەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنان.

رەنگە توشبوان لە خۆیان بپرسن ئەو نیشانانە بۆ ماوەی چەند رۆژ دەمێننەوە و چەندی پێویستە بۆ ئەوەی تێیپەڕێنن.

بەپێی هەواڵێکی Eat، مانەوەی نیشانەکان لە جەستەدا دەکەوێتەوە سەر ئەوەی کە تۆ چ جۆرێکت گرتوە.

ئەو توشبوانەی جۆری “مایڵد”یان گرتوە و بە سوکی نیشانەکانی نەخۆشییەکەیان تێدا دەرکەوتوە.

جەستەیان خێراتر لە دژی ڤایرۆسەکە دەجەنگێت، ئەو کەسانەی بە قورسی گرتویانە کاتی زیاتریان پێویستە بۆ چاکبونەوە.

بەپێی ئامارە جیهانییەکان ۸۰ لەسەدی توشبوان بە سوکی ئەو ڤایرۆسە دەگرن، پسپۆڕان دەڵێن ئەو کەسانەش لەماوەی “هەفتەیەک بۆ ۱۰ رۆژ”چاکدەبنەوە.

هەروەها لەدوای چاکبونەوە سییەکان پێویستیان بە کات هەیە بۆ ئەوەی بەهێز ببنەوە و بگەڕێنەوە دۆخی ئاسایی خۆیان.

لە هەندێک کەسدا لەدوای تێپەڕاندنی ڤایرۆسەکە توشی هەناسەتەنگی دەبێت بۆ چەند هەفتەیەک هەتا مانگێکیش، بەڵام ئەم حاڵەتە کەمترە.

مه هاباد/بالویز/۹۹/۰۸/۱۸-۲۰:۱۰/ی