مه هاباد/بالویز/ماوەیەكە دەنگۆی كاریگەری مێخەك بۆ لەناوبردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی داگیركردووە،دەرمانانی گژوگیا كاریگەری لەسەر كۆرۆنا نییە.
لە هەرێمی كوردستان و زۆرینەی وڵاتانی عەرەبی بەردەوام باس لە سودەكانی مێخەك دەكرێت بەتایبەت بۆ كۆئەندامی بەرگری لەش و لەناوبردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
زۆرینەی ئەو بابەتانەی لەو ماوەیەدا لەسەر مێخەك بڵاودەكرێتەوە داوا لە هاوڵاتیان دەكات ڕۆژانە چەند جارێك دەنكە مێخەك بخەنە دەمیانەوە، بۆ ئەوەی ئەگەری ڤایرۆس و میكرۆبی زیان بەخشی تێدابێت لەناویبەرێت بەتایبەت كۆرۆنا.
چەند پزیشكێكی میسری بەهۆی زۆری خواست لەسەر مێخك لەو وڵاتەدا ڕوونكردنەوەیان بڵاوكردۆتەوە و باسیان لەوە كردووە تا ئێستا هیچ توێژینەوەیەك كاریگەرییەكەی بۆ لەناوبردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا نەسەلماندووە.
ئیمان بەحری كە پزیشكی بواری زانستی میكرۆبەكان و بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەكانە دەڵێت “دەتوانرێت مێخەك بۆ خاوێنكردنەوەی ناو دەم و دژە كۆكە بەكاربهێنرێت، هەروەها ئازار شكێنێكی گونجاویشە، بەڵام هیچ زانیارییەكی ورد و دروست لەبەردەستدا نییە كە باس لە كاریگەرییەكەی بكات دژی كۆرۆنا”.
چەند پسپۆڕێكی دیكەش باسیان لەوە كردووە، ئەگەر مێخەك بەشێوەیەكی زۆر و ڕێگایەكی ناتەندروست بەكاربهێنرێت زیانی دەبێت، بەتایبەت بۆ خانەكانی ناو دەم و ددانەكان، هەروەها چەند ماددەیەكی كیمیایی تێدایە كە كاریگەری لەسەر خوێن دەبێت.
پێشتر ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ئاماژەی بەوە كردبوو، ئەو دەرمانانەی لە گژوگیا دروست دەكرێت، كاریگەری لەسەر كۆرۆنا نییە، چونكە ڤایرۆسەكە بەهێزە و ئەو چارەسەرانە كاریگەرییان لەسەر نابێت.
مه هاباد/بالویز/۹۹/۰۸/۱۵-۲۰:۵۰/پ
خزمه تگوزاری ته ندروستی پێشکه ش به دانیشتووانی زیاتر له 14 هه زار که سی ئه م شاره و گونده کانی ده وروبه ڕی ده کات.
بەهای زەوییە بەخشراوەکان زیاتر لە ٨٠٠ میلیۆن تۆمانە
لە ئێستادا دوو نەخۆشخانە لە شاری مەهاباد لە قۆناغی دروستکردندان
هەربۆیە ئەو كەسانەی توشبوی نەخۆشی شەكرەن پێویستە تەنها پزیشك بڕیار لەسەر ئەوە بدات
Δ