چەند رێنماییەک بۆ توشبوانی کۆرۆنا

مه هاباد/بالویز/پسپۆڕێکى هەناوى رێنمایى توشبوانى کۆرۆنا دەکات و دەڵێت:کاتێک توشى کۆرۆنا دەبیت کەمتەرخەمى مەکە و لەگەڵ دەرکەوتنى نیشانەکانى کۆرۆنا دەبێت زوو سەردانى نەخۆشخانە بکەیت. كامەران حەسەن، پزیشکى هەناوی و شەكرە و نەخۆشیەكانی دڵ، رایدەگەیەنێت؛ لەگەڵ دەرکەوتنى نیشانەکانى کۆرۆنا زۆرن ئەوانەی درەنگ سەردانی نەخۆشخانە و پزیشكان دەكەن، كاتێكیش سەردان دەكەن كار لەكار ترازاوە، چونكە چارەسەری كۆرۆنا […]

مه هاباد/بالویز/پسپۆڕێکى هەناوى رێنمایى توشبوانى کۆرۆنا دەکات و دەڵێت:کاتێک توشى کۆرۆنا دەبیت کەمتەرخەمى مەکە و لەگەڵ دەرکەوتنى نیشانەکانى کۆرۆنا دەبێت زوو سەردانى نەخۆشخانە بکەیت.

كامەران حەسەن، پزیشکى هەناوی و شەكرە و نەخۆشیەكانی دڵ، رایدەگەیەنێت؛ لەگەڵ دەرکەوتنى نیشانەکانى کۆرۆنا زۆرن ئەوانەی درەنگ سەردانی نەخۆشخانە و پزیشكان دەكەن، كاتێكیش سەردان دەكەن كار لەكار ترازاوە، چونكە چارەسەری كۆرۆنا دەبێت لەكاتی خۆیدابێت بەتایبەت ئەگەر هەناسە توندی لەگەڵدابێت.

ئەو پزیشکە ئاماژە بەوە دەکات، بەپێی لێكۆڵینەوەكان ئەوە دیاریكراوە كەی و چۆن پلازما یان هەر دەرمانێكی دیكە سودی هەیە بۆ نەخۆشەكە، دەشڵێت: “ئەگەر لەوكاتە ترازا بەداخەوە هیچ دادی نەخۆشەكە نادات”.

سەبارەت بە گەنجانیش کە تووشی کۆرۆنا دەبن، دکتۆر كامەران حەسەن ئەوە دەخاتەڕوو، کە گەنجان بە بیانوی جیا جیا كەمتەرخەمی دەكەن لە وەرگرتنی چارەسەر، بەداخەوە ئەوەش دەرەنجامی باشی نابێت و زۆر جار چیرۆكی تراژیدی لەدوای خۆی جێدەهێڵێت.

ئەو پزیشکەى نەخۆشیەکانى هەناوی و شەكرە و دڵ، رێنمایى هاوڵاتیان دەکات و جەخت دەکاتەوە، لەگەڵ هەستكردن بە هەناسە توندی و نیشانەكان؛ پێویستە سەردانی نەخۆشخانە و مەڵبەندە تەندروستیەكان بكەن.

مه هاباد/بالویز/۹۹/۰۷/۳۰-۲۱:۰۵/چ