مه هاباد /بالویز.بە پێی بڕیاری بنکەی بەرەنگاری لەگەڵ کڕۆنای پارێزگای کوردستان، هەموو قوتابخانەکانی شارستانی بانە بۆ ماوەی دوو حەوتە داخران! بە ڕاپۆرتی بالویز؛ بە پێی بڕیاری بنکەی بەرەنگاری لەگەڵ کڕۆنای پارێزگای کوردستان سەبارەت بە داخرانی قوتابخانەکانی شارەکانی دۆخی سوور و پڕتەقاڵی بۆ ماوەی ۲ حەوتە و سەبارەت بەردەوامی ڕەوتی فێرکاری بە شێوەی ناڕاستەوخۆ و سەرهێڵی، […]
مه هاباد /بالویز.بە پێی بڕیاری بنکەی بەرەنگاری لەگەڵ کڕۆنای پارێزگای کوردستان، هەموو قوتابخانەکانی شارستانی بانە بۆ ماوەی دوو حەوتە داخران!
بە ڕاپۆرتی بالویز؛ بە پێی بڕیاری بنکەی بەرەنگاری لەگەڵ کڕۆنای پارێزگای کوردستان سەبارەت بە داخرانی قوتابخانەکانی شارەکانی دۆخی سوور و پڕتەقاڵی بۆ ماوەی ۲ حەوتە و سەبارەت بەردەوامی ڕەوتی فێرکاری بە شێوەی ناڕاستەوخۆ و سەرهێڵی، دانیشتنێکی زۆر باش بۆ تاوتوێی دۆخی شارستانی بانە لە شوێنی قایمقامییەتی بانە بەڕێوەچوو.
لەم دانیشتنەدا “ڕۆستەم پوور” قایمقامی شارستانی بانە بە شێوەی فەرمی ڕایگەیاند: بە گوێرەی هەڵکشانی ئاماری تووشبووان بە کڕۆنا و پاراستنی سەلامەت و گیانی قوتابییەکان، هەموو قوتابخانەکانی شارستانی بانە لە هەموو قۆناغەکانی خوێندن لەگەڵ قوتابخانەکانی شەوانەڕۆژیی بۆ ماوەی ۲ حەوتە دادەخرێن.
مه هاباد/بالویز-۹۹/۰۷/۱۵-۱۳:۴۱/س
ساڵی ڕابردوو زیاتر لە 25 هەزار کەس لە باشووری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا خوێنیان بەخشیوە
ئەمساڵ 500 کیلۆگرام مادەی هۆشبەر لە شارەکەدا دۆزرایەوە
لە شاری مەهاباد هەشت فەرمانگەی خزمەتگوزاری گەشت و گەشتیاری هەیە
گۆشتی بەستووی مەڕجی پارچە پارچە دەکرد و دواتر دەیناردە بازاڕ.
Δ