بەهۆی گەرماوە:

چەند رێنماییەک بۆ خۆپاراستن لە گەرما

ماندوێتی لەگەڵ گەرمای بەتین سەردەکێشێت بۆ حاڵەت و نەخۆشی دیکە.

مه هابادبالویزچەند رێنماییەک بۆ خۆپاراستن لە گەرما

١. هەوڵبدە خۆت بپارێزی لە بەرکەوتنی راستەوخۆی تیشکی خۆر، بەوپێیەی لەمکاتەدا بەرکەوتنەکە زیاترە هەربۆیە کاریگەری لەسەر جەستەو پێست بەتایبەت زۆرە،بۆ خۆپاراستن لەم بەرکەوتنانە دەتوانیت جل و بەرگێک لەبەر بکەی کە ئەستور نەبێت و هاوینە بێت و زۆرتر لە مادەی کەتان پێکهاتبێت، ئەمە سەرباری سودبینین لە کڵاو و چاویلکەی دژەخۆر.

٢. بەهۆی گەرماوە رێژەیەکی زۆر ئاوی لەشت لەدەست دەدەی، ئەم رێژەیەش پێویستی بە قەرەبوکردنەوەیە، بۆیە تا دەتوانیت بەشێوەیەکی بەردەوام ئاو بخۆرەوە و هەروەها شلە و شلەمەنیش لە ژەمە خۆراکییەکانت دا زیاتر بکە.

٣. هەوڵبدە کەمتر خۆت ماندو بکەی، چونکە ماندوێتی لەگەڵ گەرمای بەتین سەردەکێشێت بۆ حاڵەت و نەخۆشی دیکە.

٤. بنەماکانی پاکوخاوێنی زیاتر لە جاران رەچاو بکە، بۆئەوەی بەدور بیت لە توشبون بە نەخۆشیە گوازراوەکان بەتایبەتی کۆرۆنا و سکچون و رشانەوە کە لەم وەرزەدا زۆرتر بڵاو دەبنەوەو مەترسیەکەشیان بۆسەر جەستە بەهۆی زۆر لەدەستدانی ئاوەوە زیاتر دەبێت.

٥. منداڵ لەناو ئۆتۆمبیلدا بەجێمەهێڵەو هەوڵیش بدە کە ئۆتۆمبیلەکەت لەکاتی راوەستان و کوژانەوەی دا دابپۆشی لەبەر خۆر و هەروەها جامەکانیشی دانەخەیت.

٦. بۆ توشبوانی کۆرۆنا، پێویستە زیاتر لە ھەر کەسێک خۆیان بپارێزن و نەچنە بەر ھەتاو و لە شوێنی فێنک دا بمێننەوە، ئەمە سەرباری ئاوخواردنەوەی زۆر و ھەروەھا ئاو بەخۆداکردن لەکاتی بونی تا دا.

مه هاباد-بالویز-۹۹/۰۵/۱۷ – ج – ۲۰:۴۰