مه هاباد- بالویز-جێگری ئابووری پارێزگاری کرماشان ڕایگەیاند: کرماشان فێستیڤاڵی گەورەی ئەسپی کوردی بەڕێوە دەبات دکتۆر هدایەت حاتەمی ڕایگەیاند: دروست کردنی گۆڕەپانی گەورەی سوارکاریمان دەست پێکردووە و گەورەترین فێستیڤاڵی ئەسپی کوردی لە کرماشان بەڕێوە دەبەین. جێگری ئابووری پارێزگاری کرماشان لە کۆبوونەوەی لێکدانەوە هەوڵە فەرهەنگییەکان لە کرماشان وتی: دەرکردنی مۆڵەتی چالاکی بۆ سەرمایەدانەرەکانی بواری زنجیرە بایەخەکان ئەبی […]
مه هاباد- بالویز-جێگری ئابووری پارێزگاری کرماشان ڕایگەیاند: کرماشان فێستیڤاڵی گەورەی ئەسپی کوردی بەڕێوە دەبات
دکتۆر هدایەت حاتەمی ڕایگەیاند: دروست کردنی گۆڕەپانی گەورەی سوارکاریمان دەست پێکردووە و گەورەترین فێستیڤاڵی ئەسپی کوردی لە کرماشان بەڕێوە دەبەین.
جێگری ئابووری پارێزگاری کرماشان لە کۆبوونەوەی لێکدانەوە هەوڵە فەرهەنگییەکان لە کرماشان وتی: دەرکردنی مۆڵەتی چالاکی بۆ سەرمایەدانەرەکانی بواری زنجیرە بایەخەکان ئەبی زیاتر ببێتەوە تا سەرمایەدانەرەکان و کەسانێک کە دەیانەوێت چالاکی لە ئەو بوارە ئەنجام بدەن، کات لەدەست نەدەن.
ناوبراو زیادی کرد: ئۆپراسیۆنی کردنەوەی گەڵاڵە و پڕۆژەکانی زنجیرە بایەخەکان زۆر گرینگە و ئەگەر هەرچی خێراتر و زیاتر کار بکەین دەستکەوتی زنجیرە بایەخەکان باشتر خۆیان نیشان دەدەن.
جێگری پارێزگار وتیشی: لە بواری زنجیرە بایەخەکانی ئەسپی کوردی، دروست کردنی گۆڕەپانی گەورەی سوارکاریمان کردەیی کردووەتەوە و لە داهاتوو گەورەترین فێستیڤاڵی ئەسپی کوردی لە کرماشان بەڕێوە دەبەین.
مه هاباد- پایگاه خبری تحلیلی بالویز– ۹۹/۰۵/۱۵ – چ – ۱۲:۰۲
هەزار و 825 خوێندکار لە شاری مەهاباد لە لایەن لیژنەی فریاگوزاریەوە دەیانگرێتەوە.
مه هاباد/ باڵوێز / ٤٩ ساڵ بەسەر کۆچی دوایی مامۆستای پایەبەرز، حەسەن_زیرەک تێدەپەڕێ. مامۆستایەکی تۆخی گۆرانی و هەڵبەستی کوردی کە لە درێژایی تەمەنی ٥١ ساڵیدا، پتر لە ١٥٠٠ گۆرانیی خوێند و تۆمار کرد. بە ئەژمار، ئەم ڕێژەیە ئەوەندە مەزن و بەرچاوە کە ڕەنگە لە مێژوودا دووپات بوونەوەی تۆمارێکی تری وا، ئاستەم بێت. بایەخی هونەریی بەرهەمەکانی زیرەکی […]
مه هاباد – بالویز ، کورتە فیلمی “فوودانەکان” لە دەرهێنانی سەید پەیام حسێنی ، لە سی و دووهەمین فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی گالوەی ئیرلەندا نمایش دەکرێت. کورتە فیلمی “فوودانەکان” لە دە رهێنانی سەید پەیام حسێنی لە دەرهێنەرانی کوردستانی وە ک تاقە نوێنەری سینەمای ئێران لە سی و دووهەمین فێستیڤاڵی نێونەتە وەیی گالوەی ئیرلەندا نمایش دەکرێت. کورتە فیلمی […]
مه هاباد – بالویز – لە چەند رۆژی رابردوودا زیاتر لە ۴۰۰ هێکتار دارستان و لەوەڕگەی سنە و کرماشان لە چەند رۆژێکدا ئەم دوو پارێزگایە سووتاون. ژمارەیەک لە ژینگەپارێزانی ئەنجوومەنی ژیوای شاری پاوە، لە بەنداوی داریان پەڕێنەوە و خۆیان گەیاندە دارستانەکانی نێوان هەجیج و داریان، بۆئەوەی ئەو ئاگرە بکوژێننەوە کە لە رۆژی دووشەممەوە کەوتووەتە جەستەی […]
Δ