مه هاباد – بالویز ،ھەرچەندە زەردێنە ھێلکە سوودێکی زۆری بۆ مرۆڤ ھەیە بەڵام ئەگەر بەشێوەیەکی تەندروست نەخورا ئەوا زیانی زیاتری دەبێت لەگرنگترین زیانەکانی زە ردێنەی ھێلکە: رێژەیەکی زۆر کۆلیسترۆل لە خۆ دەگرێت، لەبەر ئەمە ئەوانەی کێشەی تەندروستیان ھەیە وەک نەخۆشی دڵ و شەکرە نا بێت زەردێنەی ھێلکە زۆر بخۆن تووشبوون بە نەخۆشی دڵ و جەڵتەی […]
مه هاباد – بالویز ،ھەرچەندە زەردێنە ھێلکە سوودێکی زۆری بۆ مرۆڤ ھەیە بەڵام ئەگەر بەشێوەیەکی تەندروست نەخورا ئەوا زیانی زیاتری دەبێت
لەگرنگترین زیانەکانی زە ردێنەی ھێلکە:
رێژەیەکی زۆر کۆلیسترۆل لە خۆ دەگرێت، لەبەر ئەمە ئەوانەی کێشەی تەندروستیان ھەیە وەک نەخۆشی دڵ و شەکرە نا بێت زەردێنەی ھێلکە زۆر بخۆن
تووشبوون بە نەخۆشی دڵ و جەڵتەی مێشک : زەردێنە ھێلکە مادەی کۆلینی تێدایە و ئەم مادەیەش ھۆکار بۆ زیاد بوونی مادەی (میسیل ئامین ئان ئۆکسید) (TMAO) کە دەبێتە ھۆی بەرەنگاربوونەوەی ئەنسۆلین و نەخۆشی دڵ و ریخۆلەکان و جەڵتەی مێشک و شێرپەنجە و گورچیلە .
ھەرچەندە زەردێنەی ھێلکە بەھایەکی خۆراکی زۆری ھەیە بەڵام لەگەڵ ئەوەی رێژەیەکی زۆر چەوری و کۆلیسترۆل لە خۆ دەگرێت ، لەبەر ئەمە مرۆڤ دەبێت بە وریایی بیخوات .
زەردێنەی ھێلکە نزیکە ٥٤ کالۆری لە خۆ دەگرێت و زۆرینەشی پرۆتین و چەورییە و ھەروەھا مادەی ریشالی لە خۆ ناگرێت .
رێژەیەکی زۆر چەوری لە ھێلکە دا ھیە و دوو زەردێنە ھێلکە نزیکەی ٩ گم چەوری تێدایە ، لەبەر ئەمە ئەوانەی کێشەی چەورییان ھەیە دەبێت وریا بن لە وەی رۆژانە ھێلکە بخۆن .
دەبێتە ھۆی کەڵەکەبوونی چەوری لە نێو خوێنبەرەکان و رێگری لەگەیاندنی خوێن دەکات بۆ مێشک و بەجۆرێک لە جۆرەکان ھۆکارە بۆ جەڵتەی مێشک .
ھەندێک کەس ھەیە ھەستیارە (حساسیە) لەبەرامبەر ھێلکە ھەیە لەبەر ئەمە دەبێت دوورکەوێتەوە لە خواردنی، چونکە لەوانەیە ببێتە ھۆی دروست بوونی پەڵە لەسەر پێستی یا کێشەی دیکەی تەندروستی بۆ دروست دەکات .
مه هاباد- بالویز – ۹۹/۰۴/۱۳ – ج – ۱۵:۰۳
پزیشکانیش دەڵێن ئەگەر چاندنی ئەندامی بەراز بۆ مرۆڤ سەرکەوتوو بێت، کێشەی دەستنەکەوتنی گورچیلە چارەسەر دەبێت.
رێنمایی دان بەمنداڵ لەسەرەتاوە، بۆ ئەوەی خۆی بپارێزێت.
مه هاباد / باڵوێز/ سەرۆکی زانکۆی پزیشکی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا رای گیاند:ژنە کی خەڵکی گوندی سەرغان ـی ورمێیە بەهۆی جەڵتەی مێشکەوە تووشی جەڵتە بووە و بە ڕەزامەندی خێزانەکەی، ئەندامانی مردووەکان بوونە ژیانی سێ کەسی تر. جەواد ئاغازادە ڕایگەیاند: ۱۱هەمین بەخشینی ئەندام لە ئەمساڵدا لە ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، بە ناوی کۆچکردوو « عدالت اسماعیلی ثانی» ناونراوە. سەرۆکی زانکۆی […]
مه هاباد/بالویز/سودەکانی خواردنی چەوەندەرچیه؟ -یارمەتیدەرە لە ڕێکخستنی پەستانی خوێندا: شەربەتی چەوەندەر بەوە جیادەکرێتەوە کە توانای دابەزانی پەستانی خوێنی ھەیە،لێکۆڵەرەوان لە بەریتانیا ئەوەیان ئاشکرا کردوە ئەم توانایەی چەوەندەر دەگەڕێتەوە بۆ بوونی مادەی “Nitrate” تێیدا،لەگەڵ ئەمەشدا توانای بەھێزی ھەیە لە بەرگری کردنی لەش دژی نەخۆشیەکانی شێرپەنجە. -پارێزگاری لە تەندروستی مێشک دەکات: بەتایبەتی بۆ ئەو کەسانە بەسودە کە […]
Δ