مه هاباد – بالویز – نوێترین ڕێنمای بۆ ڕێگەگرتن و خۆپاراستن له کۆرۆنا-ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەرپارچه قوماش ٦ تا ١٢ کاتژمیر، ئاسن ۱۲ تا ۲۰ کاتژمیر ، و لەسەر ئیستیل تا ۲۰ روژ به زیندوویی دەمێنێتەوە -ڤایرۆسی کۆرۆنا له پێستی ساغ تێ ناپەرێت و تا ۱۰ خولەک لەسەر پێست زیندووه بۆیه گەر دەستەوانەتان لەدەست نیه دوو دل […]
مه هاباد – بالویز – نوێترین ڕێنمای بۆ ڕێگەگرتن و خۆپاراستن له کۆرۆنا-ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەرپارچه قوماش ٦ تا ١٢ کاتژمیر، ئاسن ۱۲ تا ۲۰ کاتژمیر ، و لەسەر ئیستیل تا ۲۰ روژ به زیندوویی دەمێنێتەوە
-ڤایرۆسی کۆرۆنا له پێستی ساغ تێ ناپەرێت و تا ۱۰ خولەک لەسەر پێست زیندووه بۆیه گەر دەستەوانەتان لەدەست نیه دوو دل مەبن تەنیا دەست له دەم و لوتی خوتان مەدەن
-ئەم ڤایرۆسه تا ٦٠ دەرەجه ژێر سفر زیندووه بەڵام له گەرمای سەروی ۳۰ دەرجه دەمرێت بویه باشتر وایه شوشتن و خاوێن کردنەوەکان به ئاوی گەرم بێت
-کۆرۆنا به ئاوی گەرم و پاککەروەکانی ماڵەوه له ناو دەچێت
-جلوبەرگ وا باشه لەبەرتیشکی هەتاو یان سۆپا وشک بکرێتەوه
-به ئاوی گەرم خۆتان بشون
-به هیچ شێوەیەك ئاوی سارد و خواردنی سارد مەخون ، ئاوی گەرم قاوەی گەرم خواردنەوەی گەرم بخۆنەوه
-شوێنی گردبونەوەی سەرەکی ئەم ڤایرۆسه لەناولوتە بۆیه هەردەم لوتتان به ئاوی گەرم بشۆن
-گەر دەستان ناگاته خواردنەوەی گەرم بنێشت بجون تا بەردەوام قورگتان به ئاوی دەمتان تەڕ بێت
-شوێنی ژیان و کارتان با هەوا گورکێی هەبیت
-له ڕۆژدا چەندین جار بۆ ماوەی ۱۰ تا ١٥ چرکه هەناسەتان بگرن و بیدەنەوه ، گەر کۆکه یان تەنگه نەفەسیتان هەبوو پێویسته سەردانی نەخۆشخانە بکه ن.
ڕێگه مەدەن توشی تەنگەنەفەسی ببن و پاشان سەردانی دکتۆر بکەن رەنگه درەنگ بێت
-گەر له ماڵ دەچنه دەرەوه( فەرمانبەر ، کریکار ، دوکاندار و …
یەکەم :ڕەچاوی مەودای نێوانتان کەمتر نەبێت لەمەتر و نیوێك
دووەم : بەهۆی قورسی ئەو ڤایرۆسه لە سنوری ٤٠٠ تا ٥٠٠ سم بر ناکات و دەکەوێته سەرزەوی بەو هۆیەوه پێڵاوه کانتان سەرچاوەیەکی گرینگی توش بوونه بەو ڤایرۆسه بۆیه به هیچ شێوەیەك نەیبەنه ناو ماڵەوه
-کاتی پژمین و کۆکه تا پێتان دەکرێت لەکەسانی تر دوور کەونەوەوه بەهەرشتێک کەبەر دەستان دەکەوێت بەتوندی پێش دەم و لوتی خۆتان بگرن و تا چەند چرکەیەك بەری مەدەن تا هەموو دەرهاویشتەکان بگرێتە خۆی و بڵاو نەبێتەوه
-بەهۆی گەورەیی ئەوڤایروسه هەر جۆرە دەمامکێک لەشوێنه گوماناویەکان دەتوانرێت پارێزەرت بێت( قوماش ، کلینیکس،) و جۆرەکانی تری بەمەرجێک دەمامکەکه وشک بێت و پێویسته زوو زوو بگۆڕدرێت
-پێویست ناکات هەموو ئەوجلو بەرگانەی لەبەر دەکرێت بشوردرێت بەلكو لەسەرشوڤاژ یان دانانی راستەوخۆی لەبەر تیشکی خۆر پاکی دەکاتەوه
-دوای شوشتنی دەستەکانتان گەر بو شوێنی گوماناوی ناڕون پێویسته بەکریم یان ڤازلین چەور بکرێت تا بەتێپەر بوونی کات توشی ئەگزیمای پێست نەبن.
مه هاباد – بالویز – ۹۹/۰۴/۱۲ – پ – ۰۹:۵۸
لە ئێستادا دوو نەخۆشخانە لە شاری مەهاباد لە قۆناغی دروستکردندان
حەوتەمین لوتکە لە یەکەمی تەمموزی ئەمساڵ دەستی پێکرد
بە هۆی نەبوونی زانیاری لە تەکنیکەکانی مەلەکردن خنکا".
مه هاباد/ باڵوێز/ یەکەم نەشتەرگەری ڕۆبۆتیک لە ڕێگای دوور بە ئامێری ئێرانی له نەخۆشخانەی ئیمام خومەینی و سینا ئەنجام درا. یەکەم نەشتەرگەری ڕۆبۆتیک لە ڕێگای دوور لە ئێران بە سیستەمی “نەشتەرگەری لە ڕێگای دوور” لە نەخۆشخانەی ئیمام خومەینی و سینا ئەنجام درا. ڕەوتی ئەو نەشتەرگەرییە ڕۆبۆتیک لە ڕێگای دوورە لە ناوەندی پەروەردە پێشکەوتووەکانی ئێران جێگیر […]
Δ