ئەگەر گومان لە خۆت ئەکەی نیشانەکانی پەتای کۆرۆنات لێ دەرکەوتووە

مه هاباد – بالویز – ئەگەر گومان لە خۆت ئەکەی نیشانەکانی پەتای کۆرۆنات لێ دەرکەوتووە ، ئەم خاڵانە جێ بەجێ بکە پشت بەخوا تێیئەپەڕێنی تەنانەت ئەگەر بەتەمەنیش بیت خۆ عەزل بکە و دەمامک ببەستە و تێکەڵاوی ھیچ کەسێک مەکە تاکو  بەتەواوەتی پەتاکەت لە کۆڵ ئەبێتەوە گرنگی بە خەو بدە چونکە بە خەو و  پشوودان بەرگری […]

مه هاباد – بالویز – ئەگەر گومان لە خۆت ئەکەی نیشانەکانی پەتای کۆرۆنات لێ دەرکەوتووە ، ئەم خاڵانە جێ بەجێ بکە پشت بەخوا تێیئەپەڕێنی تەنانەت ئەگەر بەتەمەنیش بیت

خۆ عەزل بکە و دەمامک ببەستە و تێکەڵاوی ھیچ کەسێک مەکە تاکو  بەتەواوەتی پەتاکەت لە کۆڵ ئەبێتەوە

گرنگی بە خەو بدە چونکە بە خەو و  پشوودان بەرگری لەشت بەرزتر ئەبێتەوە

دوای ھەڵسان لە خەو ھەر لە شوێنەی تێیدای بۆ ماوەی چارەکێک بەلای کەمەوە وەرزش بکە کە سورانەوەی خوێن و بەرگری جەستەت بەھێزتر ئەکات ،

بەڵام خۆت ماندوو مەکە ھەر لە شوێنی خۆتا وەرزشەکە لەسەرخۆ ھەموو بەشەکانی لەشت با جوولەی تێکەوێت

لە ئازار شکێنەکان جگە لە پاراسیتامۆڵ ھیچ جۆرە دەرمانێکی تر بەکار مەھێنە، ئەویش کاتێک تات ھەیە یان ئازارت ھەیە

خواردنەوەی بڕێکی باش لە ئاو بەرگری لەشت بەھێزتر ئەکات

خواردنی میوە  و سەوزە و زەڵاتە، ئەگەر زەڵاتەکە  بڕێک لە زەنجەفیل و سیری کاڵی وردکراو و گوشراوی  ئاوی لێمۆی تیابێت زۆر باشترە

بە ھیچ شێوەیەک ژەمی قورس و چەورو شەکر و شیرینی و نانی سپی و کێک و پسکیت و خواردنەوە غازییەکان بەکارمەھێنە،  باشترە سوپێک یان شلەیەکی سپێناغ یان پەڵپینە یان سڵق لەگەڵ نانی جۆ بخۆی ئەکرێ باشتر بێت

ئەگەر کرا عنصری زینک و ڤیتامین C و زینک بەکار بێنە  ئەکرێ یارمەتیدەرێکی باش بێت.

بە ھیچ شێوەیەک چارەسەری دژە بەکتریاکان بەکارمەھێنە واتا ئەنتی بایۆتیکەکانبۆ نمونە سوپراکس و ئەمۆکسیلین و ئەزیثرۆمایسین، زۆربەیان   بە حەپیش ھەن و بە دەرزیش ھەن.

چونکە ئەمانەنەک ھیچ کار لە ڤایرەسەکە ناکەن بەڵکو بەرگری لەشت تێک ئەشکێنن.

داوای تەندروستییەکی  باش بۆ ھەموولایەک ئەکەم

مه هاباد – بالویز – ۹۹/۰۴/۰۲ – د – ۱۸:۴۶

رحیم بایزیدی
تازه ترین نوشته های رحیم بایزیدی (دیدن همه)