بزانە ماددەكانی گێلاس پێكهاتەكەی چی لە جەستە دەكەن

مه هاباد ، بالویز  ئێستا وەرزی گێلاسە، بزانە ماددەكانی پێكهاتەكەی چی لە جەستە دەكەن ، چەندین سودی دیكەی بۆ لەش هەیە. خواردنی گێلاس یارمەتی كرداری هەرسكردن دەدات، ئەمە جگە لەوەی خۆی میوەیەكە بە ئاسانی هەرس دەبێت هەروەها دەتوانرێت بەشێوەی شەربەت ئامادە بكرێت، ئەویش جگە لە تامە تایبەتەكەی چەندین سودی دیكەی بۆ لەش هەیە. گێلاس خوێن […]

مه هاباد ، بالویز  ئێستا وەرزی گێلاسە، بزانە ماددەكانی پێكهاتەكەی چی لە جەستە دەكەن ، چەندین سودی دیكەی بۆ لەش هەیە.

خواردنی گێلاس یارمەتی كرداری هەرسكردن دەدات، ئەمە جگە لەوەی خۆی میوەیەكە بە ئاسانی هەرس دەبێت هەروەها دەتوانرێت بەشێوەی شەربەت ئامادە بكرێت، ئەویش جگە لە تامە تایبەتەكەی چەندین سودی دیكەی بۆ لەش هەیە.

گێلاس خوێن لە ژەهر و میكرۆبە زیان بەخشەكان پاكدەكاتەوە، یەكێكیشە لەو میوانەی كە سودێكی زۆری بۆ گورچیلە هەیە، هاوكات ڕێ لە قەبزی دەگرێت سودی بۆ ئەو كەسانە هەیە كە بەدەست كێشەكانی كۆڵۆنەوە دەناڵێنن.

ئەو میوەیە ڕێ لە گیرانی دەمارەكانی خوێن دەگرێت، بەوەش ئەگەری توشبوون بە جەڵتە كەمدەبێتەوە، هەروەها بۆ ئەو كەسانەش بە سوودە كە تووشی نەخۆشیەكانی جومگە و رۆماتیزم دەبن.

ئەو شەكرەی لە گێلاسدایە لە جۆری (لاكتۆزە) بۆیە ئەو كەسانەی توشبووی شەكرەن دەتوانن بە ئاسانی بیخۆن، بێ ئەوەی هیچ كاریگەریەكی خراپی بۆیان هەبێت و ڕێژەی شەكری خوێنیان بەرزببێتەوە.

گێلاس سودی بۆ دابەزاندنی كێش هەیە، چونكە بڕێكی كەم یەكەی گەرمۆكە لە پێكهاتەكەیدایە، بە جۆرێك لە ۲۵ دەنگ گیلاسدا، تەنها ۱۵ یەكەی گەرمۆكە بونی هەیە.

پسپۆڕانی تەندروستی ئاماژە بەوە دەكەن گێلاس جگە لە بەرەكەی دەتوانرێت سود لە لاسك و گەڵاكەشی ببینرێت ‌و دەبێتە هۆی ڕزگاربوون لەكێشەكانی گورچیلە و ئەگەری دروستبونی بەرد كەمدەكاتەوە

مه هاباد – بالویز – ۹۹/۰۳/۲۹ – پ – ۱۶:۴۳