مه هاباد – بالویز – لە چەند رۆژی رابردوودا زیاتر لە ۴۰۰ هێکتار دارستان و لەوەڕگەی سنە و کرماشان لە چەند رۆژێکدا ئەم دوو پارێزگایە سووتاون. ژمارەیەک لە ژینگەپارێزانی ئەنجوومەنی ژیوای شاری پاوە، لە بەنداوی داریان پەڕێنەوە و خۆیان گەیاندە دارستانەکانی نێوان هەجیج و داریان، بۆئەوەی ئەو ئاگرە بکوژێننەوە کە لە رۆژی دووشەممەوە کەوتووەتە جەستەی […]
مه هاباد – بالویز – لە چەند رۆژی رابردوودا زیاتر لە ۴۰۰ هێکتار دارستان و لەوەڕگەی سنە و کرماشان لە چەند رۆژێکدا ئەم دوو پارێزگایە سووتاون.
ژمارەیەک لە ژینگەپارێزانی ئەنجوومەنی ژیوای شاری پاوە، لە بەنداوی داریان پەڕێنەوە و خۆیان گەیاندە دارستانەکانی نێوان هەجیج و داریان، بۆئەوەی ئەو ئاگرە بکوژێننەوە کە لە رۆژی دووشەممەوە کەوتووەتە جەستەی دارستانەکانی ناوچەکە.
ژینگەپارێزەکان لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا چەندین ئاگری ناوچەکەیان کۆنترۆڵکردووە، بەڵام ئاگرەکەی نێوان داریان و هەجیج، گەورەتر لەوەیە کە بتوانن بە خێرایی کۆنترۆڵی بکەن؛ هەوراز و نشێوەکانی ئەم شوێنانە و هەڵکردنی بەردەوامی با، یارمەتیی زیاتری ئاگرەکە دەدات.
دوای ئەوەی چەندجارێک لە شەوی سێشەممە و چوارشەممەدا ئاگرەکە کۆنترۆڵ دەکەن و دیسان بە هەڵکردنی با، گەشەدەکاتەوە، لە بەیانیی رۆژی چوارشەممەدا چەند کەسێک لەو ژینگەپارێزانە لە گەمارۆی ئاگردا گیردەکەن، دواتر بە یارمەتیی تیمێکی دیکە لە ژینگەپارێزان و خەڵکی ئاواییەکانی داریان و هەجیج، رزگاریان دەبێت.
بەشێکی زۆری دارستانەکانی زاگرۆس دەکەوێتە پارێزگاکانی سنە و کرماشان. پارێزگای سنە بە رووبەری دوو ملیۆن و ۹۳۷ هەزار هێکتارەوە، ۳۷۴ هەزار هێکتار دارستانی هەیە، کە تەنیا دوو شاری بانە و مەریوان لەم پارێزگایە لەدوای دارستانەکانی باکووری ئێران، لە پلەی دووهەمی چڕترین دارستانەکانی ئێراندا تۆمارکراون. پارێزگای کرماشانیش بە رووبەری دوو ملیۆن و ۴۶۴ هەزار هێکتارەوە، ۵۲۷ هەزار هێکتار دارستانی هەیە.
دارستانەکانی زاگرۆس لە داربەڕوو پێکدێن و ۴۵%ی ئاوی ئێران لەوێوە سەرچاوە دەگرن. ئاژانسی فەرمیی حکومەتی ئێران دەڵێت، لە چەند رۆژی رابردوودا زیاتر لە ۴۰۰ هێکتار دارستان و لەوەڕگەی ئەم دوو پارێزگایە سووتاون.
ئەگەرچی بەشێکی زۆری ئاگرەکان لەلایەن چالاکڤانانی ژینگەپارێزەوە کۆنترۆڵکراوە، بەڵام هێشتا دارستانەکانی بەری باکووری زاگرۆس کە دەکەوێتە پارێزگاکانی کرماشان و سنە ، لەژێر مەترسیی سووتان و لەناوچووندان؛
مه هاباد – بالویز – ۹۹/۰۳/۱۸ – ۱۰:۰۷
فیستیڤاڵی فیلمی فەجر بۆ هەموو ئەکتەر و دەرهێنەرەکان گرنگی هەیە.
رێککەوتنە تەندروستییەکە بۆ ماوەی 10 ساڵە و لە پێشەکییەک و حەوت خاڵ پێکهاتووە.
هاتوچۆی موسافر لە سنووری نێودەوڵەتی باشماخی مەریوانەوە تا ١٨ی ڕەزبەری ئەمساڵ قەدەغە کرا.
مه هاباد/باڵوێز /بەڕێوەبەری شەریکەی شارۆچکە پیشەییەکانی کوردستان وتی:دامەزراندنی شارۆچکەی گەورەی پیشەسازی کوردستان لە زەویەک بە پانتایی ۷۱۳ دۆنم پەسند کرا. ” ئەحمەد خوسرەوی”وتی:لە دواهەمین کۆبوونەوەی شاندی ڕێکخراوەی پیشە بچووک و شارۆچکە پیشە سازییە کان،درووستکردنی شارۆچکەی گەورەی پیشەسازیی کوردستان پەسەندکرا. ئەو وتیشی:لە ساڵی ۶۹ تا ئێستا ئەم پرۆژە شوێنگیری دەکرێت و لێکدانەوەی بۆ دەکرێت، بە پێی […]
Δ