کورتە فیلمی” چیا” گەیشتە فێستیڤاڵی هامبوورگ

مه هاباد- بالویز ” سفیر”کورتە فیلمی ” چیا” لە نووسین و دەرهێنەری تەیموور قادری گەیشتە ٣٦ ەمین فێستیڤاڵی کورتە فیلمی هامبوورگ.  بکورتە فیلمی ” چیا” لە نووسین و دەرهێنەری تەیموور قادری لە بەرهەمەکانی حەوزی هونەری پارێزگای کوردستان گەیشتە ٣٦ ەمین فێستیڤاڵی کورتە فیلمی هامبوورگ. فێستیڤاڵی فیلمی هامبوورگ کە سی و شەشەمین خولی خۆی بەڕیوە دەبات […]

مه هاباد- بالویز ” سفیر”کورتە فیلمی ” چیا” لە نووسین و دەرهێنەری تەیموور قادری گەیشتە ٣٦ ەمین فێستیڤاڵی کورتە فیلمی هامبوورگ. 

بکورتە فیلمی ” چیا” لە نووسین و دەرهێنەری تەیموور قادری لە بەرهەمەکانی حەوزی هونەری پارێزگای کوردستان گەیشتە ٣٦ ەمین فێستیڤاڵی کورتە فیلمی هامبوورگ.

فێستیڤاڵی فیلمی هامبوورگ کە سی و شەشەمین خولی خۆی بەڕیوە دەبات یەکێک لە گرینگترین فێستیڤاڵە جیهانییەکان لە بواری کورتە فیلم دێتە ئەژمار.

کورتە فیلمی ١٠٠ چرکەیی کێو بە ئامانجی کەم کردنەوەی خەسارە کۆمەڵایەتییەکان لە لایەن حەوزەی هونەرییەوە بەرهەم هاتووە و بێژەی خەونی کوڕێکی کۆڵبەر لە داوێنی چیایەکە.

فێستیڤاڵی هامبوورگ کە بڕیار بوو لە ١٣ بۆ ١٩ ی جۆزەردان لە هاموبورگ بەریوە بچێت، بە بۆنەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە دواکەوت و بڕیارە لە ڕێکەوتی ١٦ بۆ ١٩ ی خەزەڵوەر لە هامبوورگ بەڕێوە بچێت.

لە بەرهەمەکانی ئەو فیلمسازە کامیارانییە دەتوانی ئاماژە بکەینە سەر :دەخواتە سەر بانی خانووەکە، باوەش، توو، چنینەوەی کازیوە، فیلمی بەڵگەیی گاندۆ کە لە سیستان و بەلووچستان بەرهەم هاتووە.

مه هاباد – بالویز – ۹۹/۰۳/۰۱ – ۲۱:۵۵