مه هاباد – بالویز -ئەم قەڵا مێژووییە لە ۱۲ کیلۆمتری گوندی قەمچقای سەر بە شاری بیجاڕ هەڵکەوتووە بنیاتنانی ئەم قەڵایە بۆ سەتەی ۹ و ٨ی بەر لە زائین واتە نزیک ۲۹۰۰ ساڵ پێش دەگەڕێتەوە. لە بەشی ڕۆژئاوای ئەم قەڵایە هەڵدێرێک بە قووڵایی ۱۰۰ متر هەیە کە بە ڕێگایەکی سەخت و بەرداوی بەم شوێنە دەگەن دیواری […]
مه هاباد – بالویز -ئەم قەڵا مێژووییە لە ۱۲ کیلۆمتری گوندی قەمچقای سەر بە شاری بیجاڕ هەڵکەوتووە
بنیاتنانی ئەم قەڵایە بۆ سەتەی ۹ و ٨ی بەر لە زائین واتە نزیک ۲۹۰۰ ساڵ پێش دەگەڕێتەوە. لە بەشی ڕۆژئاوای ئەم قەڵایە هەڵدێرێک بە قووڵایی ۱۰۰ متر هەیە کە بە ڕێگایەکی سەخت و بەرداوی بەم شوێنە دەگەن
دیواری ئەم قەڵایە نزیک ۱۰۰ متر درێژە و ۱٥ تا ۲۰ متر دیوارەکانی بەرزن. لە بنیاتنانی ئەم دیوارە کەڵکیان لە بەردی زۆر گەورە وەرگرتووە. جۆری داڕشتنی دیواری ئەم قەڵایە بەو شێوازە ئاماژەیە بۆ قەڵایەکی سەڵتەنەتی و پاشایی و لە جۆری قەڵای هەزارەی هەوەڵی بەر لە زائینە. لە باکووری ڕۆژئاوای ئەم قەڵایە پلیکان گەلێکی درێژ درووست کراون کە سێ چاخی نیشتەجێ بوونی ماد، پارت و ئەشکانی ئاشکرا دەکات.
مه هاباد – بالویز – ۹۹/۰۲/۱۷ – ۲۲:۱۸
Δ