مه هاباد – بالویز – قایم مقامی سەردەشت وتی: چوار ڕۆژی بەردەوامە کە هیچ حاڵەتێکی ئەرێنی تووشبوو بە کۆرۆنا نەهاتووەتە نەخۆشخانەی سەردەشت. ئەقسا نەخشی پوور ڕایگەیاند: بە پێی ئەوەی کە سەردەشت شارێکە کە کیمیاباران کراوە و ٤٠٠ بنەماڵەی گیانبازی سەروو ٧٠ لەسەدی هەیە و نیگەرانیەک کە سەبارەت بە گشت گیری ڤایرۆسی کۆرۆنا هەبوو، بەڵام هاوکاری […]
مه هاباد – بالویز – قایم مقامی سەردەشت وتی: چوار ڕۆژی بەردەوامە کە هیچ حاڵەتێکی ئەرێنی تووشبوو بە کۆرۆنا نەهاتووەتە نەخۆشخانەی سەردەشت.
ئەقسا نەخشی پوور ڕایگەیاند: بە پێی ئەوەی کە سەردەشت شارێکە کە کیمیاباران کراوە و ٤٠٠ بنەماڵەی گیانبازی سەروو ٧٠ لەسەدی هەیە و نیگەرانیەک کە سەبارەت بە گشت گیری ڤایرۆسی کۆرۆنا هەبوو، بەڵام هاوکاری بەرپرسان و خەڵکی ئازیز و بەتایبەتی پارێزەرانی تەندروستی ئەو ڤایرۆسە لە ئاستی ئەو شارە گەیشتە سفر و ئاماری گشتی تا بە ئەم چرکە ٢٧ کەس ڕاگەیێندراوە.
قایم مقامی سەردەشت لە ڕێکخستنی چوار بنکە تاقی کردنەوی پلەی گەرما و داخستنی ١٠ ڕێگای ناسەرەکی بە مەبەستی ڕیگری لە بڵاو بوونەوەی کۆرۆنا لە ئاستی شار هەواڵی دا و وتی: بنکەکانی پۆلیسی ڕێگاوبان، دارساوین، زمزیران و میرئاباد و هەروەها ١٠ خاڵی ناسەرەکی گوڵە گەنمان، ئالوت، ڕێگای گاز، جبرند، بناوێڵە، نواوە، سوستان، ئالان و … لە ئەو شوێنە داخراوانە بوون.
نەخشی پوور بە ئاماژە بە هەوڵە ئەنجام دراوەکان لە ماوەی بڵاو بوونەوەی نەخۆشی کۆرۆنا وتی: بەرنامەی گەنەبڕ کردنی شارەکان و گوندەکان، دابین کردنی مادەی تەندروستی و دەرمانی بەتایبەتی بۆ گیانبازەکان، ناردنی ١٠ هەزار برووسکەی پێشگیرانە، سنووردار کردنەوەی هاتوچۆی ناو شار، بەرهەمهێنان و بڵاو کردنەوەی هەزار دەمامکی خۆڕایی و … ئەنجام دراوە
مه هاباد – بالویز – ۹۹/۰۲/۱۰ – ۲۰:۱۳
دوای دەربازبوون لە لووتکەی شەپۆلی ئۆمیکرۆن، شەپۆلەکە بە خێرایی بەرەو لاوازبوون دەچێت.
تەنیا ئەو کەسانە دەتوانن ئامادەبن کە ژەمە ڤاکسینی تەواویان دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا وەرگرتووە،
پێکوتەکان توانای وەستاندنی کۆرۆنای ئۆمیکرۆنیان هەیە.
خۆراک رۆڵێکی بەرچاوی هەیە لەسەر سیستەمی بەرگری جەستە.
Δ