۱۴ی نیسان وەکوو ڕۆژی ئەنفال بە جیهان ناسراوە

مه هاباد- بالویز – بەپێی زانیارییەکانی ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ، لە چوارچێوەی ھەڵمەتەکانی ئەنفال دا حوکمەتی عێراقی ئەم کردەوانەی ئەنجام داوە بە کۆمەڵ کوشتنی ٥٠ ھەزار بۆ ١٠٠ ھەزار کەسی مەدەنی بێ چەک کە لە نێوانیان دا ئافرەت و منداڵیش ھەبوون.بەڵام سەرچاوە کوردییە فەرمییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ژمارەکە ١٨٢ ھەزار کەسە. لەناوبردن و وێران […]

مه هاباد- بالویز – بەپێی زانیارییەکانی ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ، لە چوارچێوەی ھەڵمەتەکانی ئەنفال دا حوکمەتی عێراقی ئەم کردەوانەی ئەنجام داوە

بە کۆمەڵ کوشتنی ٥٠ ھەزار بۆ ١٠٠ ھەزار کەسی مەدەنی بێ چەک کە لە نێوانیان دا ئافرەت و منداڵیش ھەبوون.بەڵام سەرچاوە کوردییە فەرمییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ژمارەکە ١٨٢ ھەزار کەسە.

لەناوبردن و وێران کردنی نزیکەی ٤ ھەزار گوند (لە کۆی ٤٬٦٥٥ گوند) لە ھەرێمی کوردستان. لە نێوان نیسانی ساڵی ١٩٨٧ تا ئابی ١٩٨٨، ٢٥٠ شارۆچکە و گوند کەوتبوونە ژێر ھێرشی چەکی کیمیاوی.

لەناوبردنی ١٬٧٥٤ قوتابخانە، ٢٧٠ نەخۆشخانە، ٢٬٤٥٠ مزگەوت و ٢٧ کلێسا.

لەناوبردنی نزیکەی لە ٩٠٪ ی گوندە کووردییەکان لە ناوچە ئامانجدارەکان دا.

٢ ھەزار لە مەسیحیە ئاشورییەکان لەگەڵ کورد و پێکھاتەکانی دی کردە قوربانی گازە ژەھراوییەکان

مه هاباد – بالویز – ۹۹/۰۱/۲۸ – (۱۷:۱۵)

رحیم بایزیدی
تازه ترین نوشته های رحیم بایزیدی (دیدن همه)