روژی یەکشەممە (١ی خەرمانان)

 هونەرمەند جەعفەر ئەمینی کۆچی دوایی کرد

لەوانەش مامۆستا محەممەد ماملێ

مه هاباد/بالویز/ کوردی/ بەپێی هەواڵ، هونەرمەند ژەنیار، جەعفەر ئەمینی دوای ماوەیەک بەربەرەکانی لەگەڵ نەخۆشی ئەمڕۆ لە شاری مەهاباد کۆچی دوایی کرد.

هونەرمەند جەعفەر ئەمینی ژەنیاری ئامێری زەرب، ژەنیاری بۆ چەندین گەورە لەوان مامۆستا محەممەد ماملێ کردووە.

جەعفەر ئەمینی، ژەنیاری دیار و دیاردەی ئامێری زەرب، لە کارنامەی هونەریی خۆیدا هاوکاری و ژەنیاری بۆ چەندین گەورە و ناوداری کوردستان کردووە، لەوانەش مامۆستا محەممەد ماملێ.

ناوبراو دوای ماوەیەک ململانێ و بەربەرەکانی لەگەڵ نەخۆشی، روژی یەکشەممە (١ی خەرمانان)،له شاری مەهاباد ماڵاوایی یەکجاری لە ژیان و هونەر کرد.

مه هاباد/بالویز/۱۴۰۵/۰۶/۰۲-۰۰:۱۰:۰۵/خبر26258/ د ۱۶۹۹/