بەگوێرەی پێگەی هەواڵی بالویز، واتسئەپ بە پلاتفۆرمی ئۆنلاینێکی زۆر گەورە دادەنرێت و پابەندە بە یاساکانی پلاتفۆرمی یەکێتی ئەوروپا لەگەڵ مەرجەکانی شەفافیەت.
ئەپی نامە ناردنی واتسئەپ کە خاوەنەکەی کۆمپانیای مێتا ئەمریکییە، لە ڕاپۆرتی شەفافیەتی خۆیدا ڕایگەیاندووە، بە تێکڕا مانگانە لە یەکێتی ئەوروپا گەیشتووەتە ۴۶٫۸ ملیۆن بەکارهێنەر.
بەپێی یاسای خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکانی یەکێتی ئەوروپا (DSA)، ئەو پلاتفۆرمانەی کە ٤٥ ملیۆن بەکارهێنەری چالاکیان لە ناوچەکەدا هەیە، بە “پلاتفۆرمی ئۆنلاینێکی زۆر گەورە” (VLOP) دادەنرێت.
کاتێک پلاتفۆرمێک ملکەچی ئەم یاسایە بوو، چوار مانگی ماوە بۆ پابەندبوون بە ڕێسا پەیوەندیدارەکانەوە.
بەپێی یاسای خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکان، “پلاتفۆرمی ئۆنلاین زۆر گەورە” پێویستە بۆ بەهێزکردنی پاراستنی بەکاربەر و مافە بنەڕەتییەکانیان، ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ناوەڕۆکی نایاسایی، و دڵنیابوون لە زیادبوونی شەفافیەت لە ئەلگۆریتمەکان و چاودێریکردنی ناوەڕۆکدا.
فەیسبووک و ئینستاگرام کە خزمەتگوزارییەکانی دیکەی کۆمپانیای مێتان، لە ئێستادا وەک “پلاتفۆرمی ئۆنلاین زۆر گەورە” ناسراون و ئامانجی لێکۆڵینەوەیەکن لەلایەن کۆمیسیۆنی ئەوروپا بۆ ئەگەری پێشێلکردنی یاسای خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکان.
وتەبێژی ڕێکخەری خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکانی بەلجیکا بە یۆرۆنیوزی ڕاگەیاندووە، ئەپی نامە ناردنی تێلێگرام کە لەلایەن پاڤێل دورۆڤی لەدایکبووی ڕووسیا دامەزراوە، هێشتا ٤٥ ملیۆن بەکارهێنەری مانگانەی ئەو بلۆکە تێنەپەڕاندووە.
تێلێگرام بارەگای سەرەکی خۆی لە یەکێتی ئەوروپا لە بەلجیکا داناوە و تا ئێستا نەگەیشتووەتە ٤٥ ملیۆن بەکارهێنەر لە یەکێتی ئەوروپا. دەسەڵاتی پۆست و پەیوەندییەکانی بەلجیکا بەرپرسیار دەبێت لە سەرپەرشتیکردنی تێلێگرام.
دامەزرێنەری کۆمپانیای تێلێگرام پێشتر ڕایگەیاندبوو کە پێی وایە تا ساڵی ٢٠٢٤ کۆمپانیاکە دەگاتە یەک ملیار بەکارهێنەر لە سەرانسەری جیهاندا.
ئەم پلاتفۆرمە کە بنکەکەی لە دوبەی دایە و مانگانە ٩٠٠ ملیۆن بەکارهێنەری چالاک لە سەرانسەری جیهاندا بڵاودەکاتەوە.
بەپێی هەواڵێکی یۆرۆنیوز، جگە لە واتسئەپ، پلاتفۆرمەکانی گووگڵ، ئەمازۆن، لینکیدئین، تێمو و شێنیش کەوتوونەتە ژێر “یاسای خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکانی” یەکێتی ئەوروپا.
مه هاباد/بالویز/۱۴۰۳/۱۲/۰۴-۰۰:۴۵:۳۳/خبر ۴۷۹۰/کدخبر ۲۲۳۷۵/ ش ۶۴۴/
بیناسازی بۆ 749 یەکە دەرچووە
ئەمساڵ 500 کیلۆگرام مادەی هۆشبەر لە شارەکەدا دۆزرایەوە
لە شاری مەهاباد هەشت فەرمانگەی خزمەتگوزاری گەشت و گەشتیاری هەیە
سیستەمی ١٥٠٤ ئامادەیە ڕاپۆرتی خەڵک لەسەر ئاستی سامانە سروشتییەکانی مەهاباده
Δ