بەرپرسی بەشی پاراستنی ژینگەی شاری مەهاباد

فلامینگۆ کان کۆچ دەکەن بۆ تاڵاوە کانزاییەکانی مەهاباد

لەگەڵ فێنکبوونەوەی کەشوهەوا کۆچ دەکەن بۆ ناوچەکانی باشوور

فلامینگۆکان زوو دەست بە کۆچکردن دەکەن بۆ تاڵاوەکانی برازان لە مەهاباد

مەهاباد / بەلویز / ژینگە / بەرپرسی بەشی پاراستنی ژینگەی شاری مەهاباد: کۆچی پێشوەختەی فلامینگۆ بۆ تاڵاوی کانی برازان مەهاباد دەستی پێکرد.

بە پێی ڕاپۆرتی سایتی هەواڵی باڵویز، «فاروق سولەیمانی» ڕایگەیاند: کۆچی پێشوەختەی فلامینگۆ بۆ تاڵاوی نێودەوڵەتی کانی برازان لە شاری مەهاباد دەستی پێکرد.

یەکەمین شوێنی باڵندەی مەهاباد، یەکەم شوێنی باڵندەی وڵات، لەم ڕۆژانەدا میوانداری فلامینگۆی کۆچبەر دەکات. ئەو باڵندانەی کە زووتر لە کاتی دیاریکراو دەستیان بە کۆچکردن کردووە بۆ تاڵاوەکان.

بەرپرسی ئیدارەی پاراستنی ژینگەی شاری مەهاباد وتی: ئەمساڵ بەهۆی گەرمی کەشوهەوا، فلامینگۆ زووتر لە ساڵانی ڕابردوو کۆچیان کردووە بۆ تاڵاوە ی کانزاییەکانی ئەو شارە.

ئاماژەی بەوەشکرد: ژمارەیان دەگاتە دوو هەزار پارچە و پێشبینی دەکرێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا هەزار فلامینگۆی دیکە بچنە ناو تاڵاوەکەوە.

«فاروق سولەیمانی» زیادی کرد: خۆراک و کەشوهەوا و ئاسایشی بەرزی گیانلەبەرە کێوییەکانی تاڵاوەکانی کانی بارزان لەو هۆکارانەن کە باڵندە کۆچبەرەکان ئەم شوێنە بۆ کۆچکردن و زاوزێکردن هەڵدەبژێرن و لە ئێستادا بە گشتی ٣٠ هەزار جۆری باڵندە لەم تاڵاوەدا نیشتەجێ بوون.

«سولەیمانی» گوتیشی: “فلامینگۆکان تا کۆتایی مانگی تشرینی یەکەم میوانی تاڵاوەکە دەبن، دوای ئەوە لەگەڵ فێنکبوونەوەی کەشوهەوا کۆچ دەکەن بۆ ناوچەکانی باشوور”.

بەرپرسی ئیدارەی ژینگەپارێزی شاری مەهاباد زیادی کرد: ئەمساڵ لەگەڵ تەرخانکردنی مافی ئاو، بارودۆخی ئاوی تاڵاوەکە زۆر باشە و هەر بۆیەش زۆرێک لە باڵندە کۆچیان کردووە بۆ ئەم تاڵاوە.

شاری مەهاباد یەکێک لە شارەکانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوایە و دەکەوێتە باشووری ئەم پارێزگایە.

مه هاباد/بالویز/۱۴۰۳/۰۶/۱۶-۰۰:۱۷:۵۲/خبر ۴۴۶۶/کدخبر۲۱۱۱۷/ج ۳۲۴/