بەرپرسی پۆستەخانەی مەهاباد

۱۷% زیادبوونی بابەتی پۆستی لە مەهاباد

خزمەتگوزاری پۆستە فیزیکی و ئەلیکترۆنییە

مەهاباد/بالویز/کۆمەڵایەتی/ بەرپرسی پۆستەخانەی مەهاباد وتی: بارکردنی پۆستە لە مەهاباد بە ڕێژەی ١٧% زیادی کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی سایتی هەواڵی بالویز، «کەمال عوسمانی» ڕایگەیاند: ئەمساڵ ١٩٥ هەزار کەلوپەلی پۆستی لەم شارە ڕەوانەی شوێنەکانی ناوخۆ و دەرەوە کراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو نزیکەی ۱۷% زیادیکردووە.

“کەمال عوسمانی” ڕایگەیاند: لە کۆی گشتی ئەو کەلوپەلی پۆستەی کە نێردراوە، ٧٢ کەلوپەل ڕەوانەی دەرەوەی وڵات کراوە و ئەوانی دیکەش ڕەوانەی شارە جیاوازەکانی وڵات کراون.

ناوبراو درێژەی بە قسەکانی دا: ئەمساڵ زیاتر لە ١١٧ هەزار کەلوپەلی پۆستی لە سەرچاوەی دیکەوە گەیەندراوەتە مەهاباد.
“عوسمانی” ڕاشیگەیاند: کەلوپەلی پۆستە لەلایەن هاوکارانی پۆستەخانە لەسەر ئاستی شار و گوندەکان گەیەندراوەتە وەرگران، و بەبەراورد بە ساڵی ڕابردوو ۲۰% گەشەی نیشان دەدات.

بەرپرسی پۆستەخانەی مەهاباد زیادی کرد: خزمەتگوزاری پۆستە فیزیکی و ئەلیکترۆنییە.

وتیشی: لە کەرتی فیزیکیدا زۆرجار پەیوەندی بە کڕین و فرۆشتنی کاڵای ئۆنلاینەوە هەیە.

«عوسمانی» زیاتر گوتی: ئەمساڵ ۱۹۰ هەزار و ۵۴۱ زەرف و پارسێل دابەش کراون، هەروەها ۴ هەزار و ۵۰۰ پارسێلی ئەلیکترۆنیش لە سایتەکەدا بارکراون.

“کەمال عوسمانی” ڕایگەیاند: کە زیاتر لە ١٨٪ی سەرجەم پۆستەکانی پارێزگا پەیوەندی بە شاری مەهابادەوە هەیە.
وەبیری هێنایەوە: لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا پۆستەخانەی مەهاباد لە دوای شاری ورمێ زۆرترین هاتوچۆی پۆستەی هەبووە و ئەم نووسینگەیەش یەکێکە لە فەرمانگە چالاکەکانی وڵات لە بواری پۆستدا.

«عوسمانی» بە ئاماژەدان بەوەی کە ڕەزامەندی هاوڵاتیان گرنگترین خەمی پۆستەخانەیە، ئامۆژگاری هاوڵاتیانی کرد لە کاتی ناردنی پارسێلەکانیان ناونیشان و کۆدی پۆستی دروستی نێرەر و وەرگر داخڵ بکەن.

جەختیشی لەوە کردەوە کە ئەگەر دواکەوتن لە وەرگرتنی پاکێج و نامەکانیان ڕووبدات، پێویستە خەڵک بەدواداچوون بکەن و پارسێلەکانیان لە ڕێگەی ماڵپەڕی کۆمپانیای نیشتمانی پۆستە (tracking.post.ir) یان بە سەردانی کەوانتەری چاوەڕوانی پۆستەخانەی مەهاباد وەربگرن.

بە وتەی ناوبراو، ئەو پارسێلانەی ناونیشانیان کەم و کوڕی هەیە، بۆ ماوەی هەفتەیەک تا سێ مانگ لە کەوانتەری هەڵپەسێردراودا دەهێڵرێنەوە، ئەمەش بەپێی جۆری خزمەتگوزارییەکە.

لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا پۆستی مەهاباد پلەی یەکەمی هاتووچۆ و داهاتی سەرتاسەری لە نێوان شارەکانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا بەدەستهێناوە، ئێستا ٣٣ نووسینگەی کەوانتەر و ٢٣ نووسینگەی ئای سی تی لەم شارەدا چالاکن.

شاری مەهاباد دەکەوێتە باشووری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا و ژمارەی دانیشتووانی ٢٦٠ هەزار کەسە.

مه هاباد/بالویز/۱۴۰۳/۰۴/۱۱-۰۰:۲۰:۳۰/خبر۴۳۱۱/کدخبر۲۰۵۸۱/ د ۱۶۱/