مێهراب پوور ئەکبەر

٥٠٠ بنەماڵەی زیندانیانی مەهابادی لەژێر خزمەتی کۆمەڵەکانی پشتیوانی زیندانیان

وە هەموو هەوڵەکانی کۆمەڵە بۆ گەڕانەوەی ئەو کەسەیە بۆ باوەشی گەرمی بنەماڵە

مەهاباد/بەلویز/کۆمەڵگە/دادستانی مەهاباد وتی: ٥٠٠ بنەماڵەی زیندانیانی مەهاباد لەژێر خزمەتی کۆمەڵەی پشتیوانی لە زیندانیانی ئەم شارەدان.

بە پێی ڕاپۆرتی سایتی هەواڵی بەلویز، “مێهراب پوور ئەکبەر” ڕایگەیاند: لە ئێستادا ٥٠٠ بنەماڵەی زیندانیانی کەمدەرامەت لە ژێر خزمەتی کۆمەڵەکانی پشتیوانی زیندانیانی ئەم شارەدا دەیانگرێتەوە و سوودمەندن لە پشتیوانی ماددی و مەعنەوی.

زیاتر لە نیوەی زیندانیانی مەهاباد کاریان هەیە

دادستانی گشتی و ئینقلابی ئیسلامیی مەهاباد زیادی کرد: زیاتر لە نیوەی زیندانیانی شایستە لە زیندانی ئەم شارەدا کاریان هەیە و سەرچاوەی داهاتیان بۆ بنەماڵەکانیان هەیە.

“مێهراب پوور ئەکبەر” زیادی کرد: بەمەبەستی هاوکاری کردنی بنەماڵەی زیندانییەکان، بواری هاوسەرگیری لە نێو کەسانی شایستەدا چ لە ناو زیندان و چ لە یەکەکانی بەرهەمهێنان و کارگێڕیدا دروست کراوە.

دادستانی گشتی و ئینقلابی ئیسلامیی مەهاباد وتی: کۆمەڵەی پشتیوانی لە بنەماڵەی زیندانیانی شاری مەهاباد لە لایەن کۆمەڵێک خێرخوازان و ئەمیندار و بەرپرسانەوە سەرپەرشتی دەکرێت کە بناغەی پێکهێنانی ئەم کۆمەڵەیە بۆ پشتیوانی لە بنەماڵەی زیندانیان .

ناوبراو ڕایگەیاند:ساڵی ڕابردوو نزیکەی ١٥ ملیار تمەن بۆ خێزانە لاوازەکانی زیندانییەکان خەرج کراوە لە شێوەی دابینکردنی چارەسەر و بژێوی ژیان و هاوکاری کەیس بە کەیس.

«مێهراب پوور ئەکبەر» وتی: ئەم کۆمەڵەیە جگە لە پاڵپشتیکردنی بنەماڵەی زیندانییەکان، جەخت لەسەر دامەزراندنی ئاشتی و ئاشتەوایی نێوان شاکیر و زیندانییەکان دەکاتەوە.

وە هەموو هەوڵەکانی کۆمەڵە بۆ گەڕانەوەی ئەو کەسەیە بۆ باوەشی گەرمی بنەماڵە

لەم ڕووەوە ئەگەر پارەی دارایی پێویست بوو، خێرخوازانی کۆمەڵە بە ڕازیبوون بە پێدانی خەرجییەکان زیندانییەکە ئازاد دەکەن.

جەختیشی کردەوە: بەهێزکردنی زیندانیان و خێزانەکانیان بۆ دابینکردنی بژێوی ژیانیان ڕۆڵی گەورە دەبێت لە کەمکردنەوەی زیان و ناتەواوییە کۆمەڵایەتییەکان.

شاری مەهاباد دەکەوێتە باشووری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا و ژمارەی دانیشتووانی ٢٦٠ هەزار کەسە.

مه هاباد/بالویز/۱۴۰۳/۰۳/۲۷-۰۲:۱۷:۵۲/خبر۴۲۸۷/کدخبر۲۰۴۳۹/ ی ۱۳۷/