بەرپرسی ئیدارەی جیهادی کشتوکاڵی مەهاباد

پێشبینی بەرهەمهێنانی ١٠٠ هەزار تۆن گەنم لە شاری مەهاباد

کۆنترین و زۆرترین خواردنی دانەوێڵە لە هەموو جیهاندا گەنمە

مەهاباد /بالویز/ئابوری/ بەرپرسی ئیدارەی جیهادی کشتوکاڵی مەهاباد وتی: ئەمساڵ پێشبینی دەکرێت لە نێوان ۹۸ بۆ ۱۰۰ هەزار تۆن گەنم لە کێڵگەکانی ئەم شارە بەرهەم بهێنرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی سایتی هەواڵی بالویز«سەلاحەدین حەقگووی» وتی: ئەمساڵ ڕووبەری ژێر چاندنی گەنم لە کێڵگەکانی مەهاباد ٥٠ هەزار و ٥٠٠ هێکتارە .

بەرپرسی ئیدارەی جیهادی کشتوکاڵی مەهاباد وتی:لە کێڵگەکانه ٤٥ هەزار هێکتاریان بە باران و پێنج هەزار و ٥٠٠ هێکتار ئاودێری دەکرێت.

ناوبراو زیادی کرد: ساڵی ڕابردوو بە گشتی ٨٥ هەزار تۆن گەنم لە کێڵگەکانی مەهاباد بەرهەم هێنراوە کە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو بە ڕێژەی ١٠ بۆ ١٥ لەسەد زیادی کردووە.

بەرپرسی ئیدارەی جیهادی کشتوکاڵی مەهاباد وتی: هەروەها ساڵی ڕابردوو ٦٣ هەزار تۆن گەنم لەلایەن جووتیارانەوە گەیەندراوەتە ناوەندە بازرگانییەکان کە بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ٢٥% زیادی کردووە.

«حەقگۆوی» ڕایگەیاند: ئەمساڵ ۹ ناوەندی بازرگانی بۆ گەیاندنی ئەو گەنمە بەرهەم هێنراوانەی جووتیارانی مەهاباد دانراوە کە پێش دروێنە ئامادە دەکرێن.

چاندنی‌ گەنم لە شاری مەهاباد هەموو ساڵێک لە ١٥ی خەزەڵوەرەوە دەست پێدەکات و تا سەرەتای مانگی کانوونی دووەم بەردەوام دەبێت.

دروێنەکردنیشی لە سەرەتای مانگی گەلاوێژی ساڵی دواترەوە دەست پێدەکات و تا مانگی ئاب بەردەوام دەبێت.

شاری مەهاباد بە زیاتر لە ٨٠هەزار هێکتار زەوی کشتوکاڵی و باخچە، یەکێک لە ناوەندە کشتوکاڵییە گرنگەکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوایە کە١١٦کم لە ناوەندی پارێزگاکە دوورە.

شاری مەهاباد یەکێک لە شارەکانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوایە، ئەم شارە دەکەوێتە باشووری ئەم پارێزگایە.

کۆنترین و زۆرترین خواردنی دانەوێڵە لە هەموو جیهاندا گەنمە.

چاندنی گەنم بۆ نزیکەی ۱۰ هەزار ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە، گرنگ لەو گەنمەشدا ئەوەیە کە لە هەموو جۆرە خاکێکدا گەشە دەکات.

مه هاباد/بالویز/ ۱۴۰۳/۰۳/۱۵-۰۱:۱۰:۲۵/خبر ۴۲۶۷/کدخبر۲۰۳۶۸/ س ۱۱۷/