ئیدارەی تەندروستی و دەرمانی شاری پیرانشار:

پەرەستارێکی پیرانشاری بووە یەکەم شەهیدی تەندروستی ئەو شارە

ڕەحیم محەمەدی، پەرەستاری بەشی قەرەنیتینەی نەخۆشخانەی ئیمام خومەینی پیرانشار بوو.

مه هاباد/ باڵوێز/بەرپرسی تەندروستی و دەرمانی پیرانشار لە شەهادەتی یەکەم پارێزەری تەندروستی ئەو شارە هەواڵی دا.

ئیدارەی تەندروستی و دەرمانی شاری پیرانشار،وێڕای ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە، وتی: بەداخەەوە لە درێژەی ڕێگای بەرەنگار بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و هەول بۆ باشتر بوونی دۆخی کۆمەڵگای شاری پیرانشار یەکەم شەهید تەندروستی لە ئەو شارە پێشکەش کرا.

ناوبراو زیادی کرد:ڕەحیم محەمەدی، پەرەستاری بەشی قەرەنیتینەی نەخۆشخانەی ئیمام خومەینی پیرانشار بوو کە چەند ڕۆژ پێش لە ڕێگای خزمەت بە نەخۆشە کۆرۆناییەکان شەهید بوو و تەرمی ئەو شەهیدە بە ئامادە بوونی چین و توێژە جیاجیاکانی کۆمەڵگا بەخاک سپێردرا.

کاسیان زادە، لە دریژەدا وێڕای ڕەت کردنەوەی هەبوونی ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕدراو لە شاری پیرانشار، وتی: بەختەوەرانە ڕەوتی کەم بوونەوەی پەرەسەندنی کۆرۆنا لە ئەو شارەهەر درێژەی هەیە و هەبوونی ڤایرۆسی گۆڕدراو لە پیرانشار درۆیە.

مه هاباد/ باڵوێز/۹۹/۱۱/۱۳-۱۴:۲۱:۵۰/د