ساڵی ۲۰۲۰ زیاتر لە ۳۶ هەزار کۆچبەر لە دەریای ناوەڕاستەوە گەیشتوونەتە ئەوروپا!

مه هاباد/ بالویز/رێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچبەران (IOM) ئاشکرای کردووە،ساڵی ۲۰۲۰ زیاتر لە ۳۶ هەزار کۆچبەر لە دەریای ناوەڕاستەوە گەیشتوونەتە ئەوروپا!  رێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچبەران رایگەیاند کە هەر لە ساڵی ۲۰۲۰ـدا ۴۴۴ کۆچبەر لەنێو دەریادا خنکاون.  بە گوتەی ئەو رێکخراوە لەو ۳۶ هەزار کۆچبەرە زیاتر لە ۱۸ هەزاریان لە وڵاتانی باکووری ئەفریقیاوە و نیوەکەی دیکەش لە وڵاتانی ئاسیاوە […]

ساڵی 2020 زیاتر لە 36 هەزار کۆچبەر لە دەریای ناوەڕاستەوە گەیشتوونەتە ئەوروپا!

مه هاباد/ بالویز/رێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچبەران (IOM) ئاشکرای کردووە،ساڵی ۲۰۲۰ زیاتر لە ۳۶ هەزار کۆچبەر لە دەریای ناوەڕاستەوە گەیشتوونەتە ئەوروپا!

 رێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچبەران رایگەیاند کە هەر لە ساڵی ۲۰۲۰ـدا ۴۴۴ کۆچبەر لەنێو دەریادا خنکاون.

 بە گوتەی ئەو رێکخراوە لەو ۳۶ هەزار کۆچبەرە زیاتر لە ۱۸ هەزاریان لە وڵاتانی باکووری ئەفریقیاوە و نیوەکەی دیکەش لە وڵاتانی ئاسیاوە گەیشتوونەتە ئەوروپا.

بەراورد بە ساڵی ۲۰۱۹ رێژەی کۆچبەران بە نزیکەی لە ۱۳٪ دابەزیوە کە لە ساڵی ۲۰۱۹دا ژمارەیان ۴۱ هەزار و ۵۰۱ کەس بووە.

ئامارەکانی رێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچبەران پیشانی دەدەن ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی لە رۆژهەڵاتی دەریای نێوەڕاستەوە دەچنە یۆنان بەراورد لەگەڵ ساڵی ۲۰۱۹ بە رێژەی لە ۵۹٪ دابەزیوە و ئەو کۆچبەرانەی لە رۆژئاوای دەریای نێوەڕاست بەرەو ئیسپانیا کۆچ دەکەن رێژەی ۲۶٪ دابەزیوە.

رێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچبەران رێکخراوێكی نێودەوڵەتیی تایبەت بە کۆچبەرانە لە ساڵی ۱۹۵۱ـەوە دامەزراوە و تێیدا ۱۷۳ وڵات ئەندامن.

مه هاباد/بالویز/۹۹/۱۰/۱۶-:۱۶:۴۸/س