بامیه

سوودی سەرسوڕهێنەری بامیە،بامیە بەهۆی دەوڵەمەندی بە ڤیتامین C به‌هێزە

سیستەمی بەرگری لەش بەهێز دەكات

 

مه هاباد/بالویز/بامیه سوودی سەرسوڕهێنەری هه هیه وبەهۆی دەوڵەمەندی بە ڤیتامین C به‌هێزە ،سیستەمی بەرگری لەش بەهێز دەكات.

تەنیا ۱۰۰گرام بامێ :

كاریگەری نەخۆشی رەبۆ كەم دەكاتەوە.

بامیە بەهۆی دەوڵەمەندی بە ڤیتامین C به‌هێزەوە رووبەڕووی نەخۆشی رەبۆ دەبێتەوە و كاریگەرییەكانی ناهێڵێت بەتایبەت بۆ ئەو منداڵانەی تووشی رەبۆ هاتوون.

كۆلیستڕۆڵ كەم دەكاتەوە.

بەهۆی دەوڵەمەندی بە ڕیشاڵ ریخۆڵەكانی كۆئەندامی هەرس پاك دەكاتەوە و كۆلیسڕۆڵی جەستە رێك دەخاتەوە، خۆیشی كۆلیستڕۆڵی زیانبەخشی تێدا نییە، بۆیە ئەوانەی رێژەی كۆلیستڕۆڵیان زۆرە دەتوانن بەردەوام بامێ بخۆن.

سیستەمی بەرگری لەش بەهێز دەكات.

ڤیتامین C ده‌بێتە هۆی ئەوەی سیستەمی بەرگری لەش بەهێز بێ و خڕۆكە سپییەكان زیاتر بێنە بەرهەم، دژە ئۆكسیدیشی تێدایە و رێگری لە تووشبوون بە قڵیشانی پێست و پیربوونی پێستی مرۆڤ دەكات.

لە نەخۆشییەكانی گورچیلە دەتانپارێزێت.

زۆر خواردنی بامێ دەبێتە هۆی ئەوەی كە لە دەست نەخۆشییەكانی گورچیلە رزگارتان ببێ و تووشی ئەو كێشەیە نەبن و بە گوێرەی توێژینەوەكان دەركەوتووە كە ئەوانەی رۆژانە بامیە دەخۆن بە تەواوی دوور دەكەونەوە لە نەخۆشییەكانی گورچیلە و نەخۆشی شەكرەشیان بە تەواوی لێیان دوور دەكەوێتەوە.

مه هاباد/بالویز/۹۹/۱۰/۰۸-۱۶:۴۲/د