گەشتێک لە مانگەکانی ساڵ

مه هاباد/بالویز/مانگەکانی ساڵ له کورده واری دا ! ۱ـ خاکەلێوە=Xakelêwe= یەکەم مانگی ساڵ و وەرزی بەهار، واتە کاتێ ئاژەڵان خاک بە لێو ئەماڵن بۆ پەیداکردنی خواردەمە‌نی وەک گیا، سەوزە و …. ۲ـ گوڵان=Gullan، بانەمەڕ=Banemerr= دووەم مانگی بەهار، کاتێ کە گوڵ ئەپشکوێتەوە یان دەردێت. یان مەڕ لەسەر بانان بەشی خۆی سەوزە پەیدا دەکات چون لەو مانگەدا […]

گەشتێک لە مانگەکانی ساڵ

مه هاباد/بالویز/مانگەکانی ساڵ له کورده واری دا !

۱ـ خاکەلێوە=Xakelêwe= یەکەم مانگی ساڵ و وەرزی بەهار، واتە کاتێ ئاژەڵان خاک بە لێو ئەماڵن بۆ پەیداکردنی خواردەمە‌نی وەک گیا، سەوزە و ….

۲ـ گوڵان=Gullan، بانەمەڕ=Banemerr= دووەم مانگی بەهار، کاتێ کە گوڵ ئەپشکوێتەوە یان دەردێت. یان مەڕ لەسەر بانان بەشی خۆی سەوزە پەیدا دەکات چون لەو مانگەدا گژوگیا ئەوەندە زۆر ئەبێت تەنانەت لەسەر بانی ماڵاندا کە خۆڵ بوو گژوگیا دەردەهات.     

۳ـ جۆزەردان=Cozerdan= کاتی زەردبوونی دانەوێڵەکان بەتایبەت جۆ، گەنم و … بەهۆی سەرکەوتنی پلەی گەرماوە.

۴ـ پووشپەڕ=Pûşperr= یەکەم مانگی وەرزی هاوین، واتە کاتێ کە پووش بە هۆی زەردبوونیەوە ئەپەڕێت.

۵ـ گەلاوێژ=Gelawêj= لەو مانگەدا ئەستێرەی گەلاوێژ دەردەکەوێت و ئیتر وردەوردە کەشوهەوا بەرەو فێنکی ئەڕوات.  

٦ـ خەرمانان=Xermanan= دوایین مانگی هاوین، کاتێ کە خەرمان سوور ئەبێت و لەسەر زەوی هەڵی دەگرن.

۷ـ ڕەزبەر=Rrezber= یەکەم مانگی پاییز، ئەو کاتە کە ڕەز یان مێو( هەنوور) بەر ئەدات واتە ترێ پێ دەگات.

٨ ـ خەزەڵوەر=Xezellwer، گەڵاڕێزان=Gellarrêzan= کاتێ کە گەڵا بە دار و درەختەوە ئەوەرێت 

۹ـ سەرماوەز=sermawez= کاتی دەستپێکردنی سەرما و سۆڵە

۱۰ـ بەفرانبار=bafranbar= یەکەم مانگی زستان، کاتێ بەفر ئەبارێت.

۱۱ـ ڕێبەندان=Rrêbendan= بە هۆی بارینی بەفری زۆر و سەرمای وشک لەو مانگەدا ڕێگاکان ئەگیرێت و هاتوچۆ دژوار ئەبێتەوە.

۱۲ـ ڕەشەمە=Rreşeme= دوایین مانگی زستان و ساڵ، کاتی ڕەشبوونەوە زەوی وردەوردە بەفر ئەتوێتەوە.

مه هاباد/بالویز/۹۹/۰۹/۰۵-۱۹:۵۵/چ