فیلمێکی کوردی خەڵاتی فستیڤاڵی بریتانیای بردەوە

مه هاباد-بالویز-فیلمی “لکە (پەڵە)” لە دەرهێنانی شۆڕش وەکیلی فیلمسازی کوردستانی خەڵاتی حەوتەمین فێستیڤاڵی (England ace small)ی بەریتانیای مسۆگەر کرد. فیلمی “لکە (پەڵە)” بە ئاوردانەوە لە مژاری مافی مرۆڤ و ئاشتی، لە دەرهێنانی شۆڕش وەکیلی فیلمسازی کوردستانی و بەرهەم هێنانی ئەنجومەنی سینەما گەنجانی ئێران (نووسینگەی سنە) خەڵاتی حەوتەمین فێستیڤاڵی (England ace small)ی بەریتانیای مسۆگەر کرد. لکە […]

مه هاباد-بالویز-فیلمی “لکە (پەڵە)” لە دەرهێنانی شۆڕش وەکیلی فیلمسازی کوردستانی خەڵاتی حەوتەمین فێستیڤاڵی (England ace small)ی بەریتانیای مسۆگەر کرد.

فیلمی “لکە (پەڵە)” بە ئاوردانەوە لە مژاری مافی مرۆڤ و ئاشتی، لە دەرهێنانی شۆڕش وەکیلی فیلمسازی کوردستانی و بەرهەم هێنانی ئەنجومەنی سینەما گەنجانی ئێران (نووسینگەی سنە) خەڵاتی حەوتەمین فێستیڤاڵی (England ace small)ی بەریتانیای مسۆگەر کرد.

لکە (پەڵە) بەسەرهاتی پیرەپیاوێکی خزمەتکاری هۆڵی سینەمایە کە بەرەوڕووی بابەتێکی سەیر و سەمەرەی سیحراوی و سووریاڵ دەبێ و فیلم دەبێتە شوێنی نواندنی کاریگەریی شەڕ و توندوتیژییەکان.

ئەم فیلمە پێشتر لە ١٠ فێستیڤاڵی دیکە لە وڵاتانی ئیتالیا، هیندستان، ئەمریکا، بەریتانیا، کەنادا و کۆرواسی وەرگیراوە.

مه هاباد – بالویز – ۹۹/۰۳/۲۷ – س – ۱۴:۲۰

رحیم بایزیدی
تازه ترین نوشته های رحیم بایزیدی (دیدن همه)