بەپێی ڕاپۆرتی خزمەتگوزاری ژینگە، بنکەی هەواڵی بالویز؛بەرپرسی بەشی سامانە سروشتییەکان و ئاوەدانەکانی شاری مەهاباد لە کۆبوونەوەی هەماهەنگیی بەرنامەکانی هەفتەی سامانە سروشتییەکان وتی: ئەمساڵ خەڵکی شاری مەهاباد بە چاندنی ٥٠ هەزار نەمام لە هەڵمەتی نیشتمانیی چاندنی یەک ملیار نەمامەوە دەچن.
“سەید ئەنوەر حوسێنی” زیادی کرد: بە چاندنی ئەم ژمارەیە لە نەمام بۆ هەر تاکێک، پانتایی سەوزایی شاری مەهاباد لە ٦ مەترەوە بۆ ١٠ مەتر زیاد دەکات.
“حوسێنی” گوتیشی: ئەمساڵ نزیکەی ۱ ملیۆن و۲۰۰ هەزار نەمام لە نەمامگەی دکتۆر جەوانشیر لەم شارەدا بەرهەم هێنراون، لەو ژمارەیەش یەک ملیۆنیان سپروسە و ۲۰۰ هەزار جۆری تری دارستانن، لەوانە ماپڵ، جونیپەر، بانێ، بادەم، و هاتۆرن، کە… لە ماوەی هەفتەی سامانە سروشتییەکاندا دابەش بکرێت.
وتیشی:بەرهەمهێنانی نەمام لە مەهاباد بڕیارە بۆ چەند ساڵی داهاتوو ساڵانە بگاتە چوار ملیۆن نەمام.
بە پێی ڕاپۆرتی سایتی هەواڵی بالویز: لە ئێران، ١٥-٢٢ی ره شه مه بە “هەفتەی سامانە سروشتییەکان” ناوده ر کراوە، یەکەم ڕۆژی ئەم هەفتەیە، ١٥ی ره شه مه، “ڕۆژی چاندن”ە.
مهاباد/بالویز/۱۴۰۱/۱۲/۱۳-۰۶:۱۰:۱۸/خبر۳۶۱۳/کدخبر۱۷۳۸۸/ش
لە ئێستادا قەبارەی ئاوی خەزنەی بەنداوەکە ٦١.٢ ملیۆن مەتر سێجایە
لە ئێستادا قەبارەی ئاوی خەزنەی بەنداوی مەهاباد ٦٥.٥ ملیۆن مەتره
ئەم دوو شارە دەکەوێتە باشووری پارێزگاکە
هۆکاری سەرەکی ئەم ڕووداوە لەژێر لێکۆڵینەوەدایە لەلایەن پۆلیسی هاتووچۆوە
Δ