بەڕێوەبەری گشتیی تۆماری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا

هەر ١٠ خولەک جارێک منداڵێک لە ئازەربایجانی ڕۆژئاوا لەدایک دەبێت

لە ماوەی 9 مانگی ڕابردووی ئەمساڵدا 38 هەزار و 897 منداڵی لەدایکبوون

مه هاباد/ بالویز/بەڕێوەبەری گشتیی تۆماری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا ئاماژەی بەوەدا کە لە ساڵی ئێستادا نزیکەی ۳۹ هەزار منداڵی ساوا لەو پارێزگایە لەدایک بوون.

بەپێی ڕاپۆرتی خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی، بنکەی هەواڵ بالویز؛بەپێی ئەم ئامارانە لە هەر ۱۰ خولەکێکدا یەک ڕووداوی لەدایکبوون لەو پارێزگایە تۆمار دەکرێت.

“سەعید ئەحمەدی”بەڕێوەبەری گشتی تۆماری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا ڕایگەیاند:لە ماوەی ۹ مانگی ڕابردووی ئەمساڵدا ۳۸ هەزار و ۸۹۷ منداڵی لەدایکبوون لەو پارێزگایە تۆمار کراوە، کە بە ڕێژەی ۱٫۴% کەمترە لە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو.

ئاماژەی بەوەشکرد: لە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوودا ۳۹ هەزار و ۴۳۶ حاڵەتی لەدایکبوون لە ئازەربایجانی ڕۆژئاوا تۆمارکراوە و ئەمساڵیش ئەم ژمارەیە ۵۳۹ حاڵەت کەمیکردووە.

“ئەحمەدی” لە درێژەی قسەکانیدا وتی: لەم ساڵەی ئێستادا بۆ هەر ۱۰۰ کۆرپەی کچ، ۱۰۸ کۆرپەی نێر لە ئازەربایجانی ڕۆژئاوا لەدایک بووە.

بەڕێوەبەری گشتی تۆماری مەدەنی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا ڕایگەیاند: هەروەها لەو ماوەیەدا شاهیدی گیانلەدەستدانی ۱۲ هەزار و ۲۶۱ کەس بووین لەو پارێزگایە، ئەمەش دەریدەخات کە ڕۆژانە بە تێکڕا ۴۴ حاڵەتی مردن تۆمارکراوە.

“ئەحمەدی” ڕاشیگەیاند: بێگومان ئەم ڕێژەیە بە ڕێژەی ۲۸% کەمترە لە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو، بەجۆرێک ژمارەی مردن لە ڕۆژێکدا لە پارێزگاکە لە ساڵی ڕابردوودا ۶۲ کەس بووە.

وەبیری هێنایەوە: ژمارەی ئەو منداڵانەی لە ئازەربایجانی ڕۆژئاوا تۆمارکراون لە ساڵی ڕابردوودا ۵۲ هەزار و ۶۶۲ منداڵ بووە و تێکڕای تۆمارکراو بۆ پارێزگاکە لەم ڕووەوە لە ۱۴۰۰دا گەیشتووەتە ۱۵٫۳ لەدایک بوون لە هەر ۱۰۰۰ دانیشتوویەک.

“ئەحمەدی” جەختی لەوە کردەوە: ئەم ژمارەیە بە گشتی ٢١ هەزار و ٧٢٠ حاڵەتی مردنە و لە هەر هەزار دانیشتووانی پێگەیشتوو ٦.٣ حاڵەتە.

مه هاباد/ بالویز/۱۴۰۱/۱۰/۱۷-۰۱:۲۲:۴۸/ خبر ۳۵۴۰/کدخبر۱۷۰۵۶/ش