تەندروستی

٤٠٠ ملیار تۆمان بۆ نەخۆشخانەی ٣٥٠ قەرەوێڵەیی شاری مەهاباد تەرخان کرا

لە ئێستادا دوو نەخۆشخانە لە شاری مەهاباد لە قۆناغی دروستکردندان

مەهاباد/بالویز/بەڕێوەبەری تۆڕی تەندروستی و چارەسەری مەهاباد تەرخانکردنی ۴۰۰ ملیار تۆمان بۆ تەواوکردنی نەخۆشخانەی ئاسایشی کۆمەڵایەتیی ۳۵۰ قەرەوێڵەیی لە مەهاباد ڕاگەیاند.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی، پێگەی هەواڵی بالویز “بەهائەدین حوسێنی” ئەم هەواڵەی ڕاگەیاند:لە خەمڵاندنی سەرەتاییدا ۵۰ ملیار تۆمان بۆ ئەم نەخۆشخانەیە تەرخانکراوە، بەڵام بەهۆی دابیننەکردنی ئەو قەرزە، کاری بیناسازی نەخۆشخانەکە تەرخانکراوە پچڕا، ئێستا بە تەرخانکردنی ۴۰۰ ملیار تۆمانی دیکە، دروستکردنی نەخۆشخانەکە ۳۷% پێشکەوتنی هەیە.

ئاماژەی بەوەشکرد: پارەی ئەم نەخۆشخانەیە لە سێ بەشی سەفەری سەرۆک کۆمار بۆ پارێزگا و پارەی نیشتیمانی و داهاتی پارێزگاکان دابینکراوە، بە گشتی هەزار ملیار تۆمان پارە بۆ دروستکردنی ئەم نەخۆشخانەیە پێویستە.

لە ئێستادا دوو نەخۆشخانە لە شاری مەهاباد لە قۆناغی دروستکردندان و لەگەڵ تەواوبوونیان ژمارەی قەرەوێڵەی نەخۆشخانەکان لەم شارەدا بۆ نزیکەی ٧٠٠ قەرەوێڵە زیاد دەکات.

مه هاباد /بالویز/ ۱۴۰۱/۰۸/۲۱- ۰۰:۳۸:۴۵/ خبر ۳۴۹۷/کدخبر ۱۶۸۷۳/ش

رحیم بایزیدی
تازه ترین نوشته های رحیم بایزیدی (دیدن همه)