بەپێی ڕاپۆرتی خزمەتگوزاریی ئابووریی ماڵپەڕی بالویز”ڕەحمان پیرە بابی” ڕایگەیاندکە شاری مەهاباد یەکێکە لە شارە گرنگەکانی ئەو پارێزگایە لە بەرهەمهێنانی گۆشتی مریشکدا، و زیادی کرد: ٦٩ یەکەی پەلەوەری گۆشت بە ٩میلیون ۲۰۰ پارچە لەم شارەدا کاردەکەن و توانای ساڵانەی ئەو یەکانە ٨٢٥٠ تەنە.
ناوبراو بە ئاماژە بە بەرهەمهێنانی هێلکە دەشڵێت: لەم شارەدا ٨ یەکەی هێلکەدان بە ٣٤٧ هەزار پارچە چالاکن، توانای بەرهەمهێنانی ئەم یەکە هێلکەدانانە ۳ هزار و ۲۰۰ تن تۆن هێلکە لە ساڵێکدا.
بەڕێوەبەری جیهادی کشتوکاڵی مەهاباد ڕایگەیاند:هەروەها ٦ یەکەی دایک بە ٢٠٦ هەزار پارچە و ٢ یەکەی قه ل بە ٣ هەزار پارچە لە شارەکەدا کار دەکەن.
“پیرە بابی” ڕایگەیاند کە ئەم شارە توانای تایبەتی هەیە لە کەرتی ئاژەڵداری و پەلەوەردا، و ڕایگەیاند:بە کارکردن بەم ئاراستەیە دەتوانین هەلی کار بۆ زۆرترین گەنج لەم کەرتانەدا بڕەخسێنین.
مه هاباد/بالویز/۱۴۰۱/۰۷/۳۰-۰۵:۴۸:۲۵/خبر۳۴۸۷/کدخبر۱۶۸۳۱/ش
لە ئێستادا قەبارەی ئاوی خەزنەی بەنداوی مەهاباد ٦٥.٥ ملیۆن مەتره
ئەم دوو شارە دەکەوێتە باشووری پارێزگاکە
لەگەڵ فێنکبوونەوەی کەشوهەوا کۆچ دەکەن بۆ ناوچەکانی باشوور
لە مەهاباد زیاتر لە ١٩٧ هەزار هێکتار لەوەڕگە هەیە
Δ