ئابووری

دانانی زیاتر لە ٤ هەزار گڵۆپ لە گوندەکانی مەهاباد

ئەمساڵ ڕیکۆردی بەکارهێنانی کارەبای ڕۆژانەی ئەو شارە نەشکێت.

مەهاباد/بالویز/بەڕێوەبەری کۆمپانیای دابەشکردنی کارەبای مەهاباد وتی: زیاتر لە ٤ هەزار گڵۆپ لە ڕێگاوبانەکانی گوندەکانی مەهاباد دانراوە.

بەپێی ڕاپۆڕتی خزمەتگوزاری ئابووری، وێستگەی هەواڵی بالویز” جەلال زایر ” زیادی کرد:ئەمساڵ جگە لە کارپێکردنی گۆڕینی تۆڕی تەلی مس بۆ کێبڵی خۆڕاگر، زیاتر لە ٤ هەزار چرای ڕووناکی ڕێگاوبانەکانی گوندەکانی مەهاباد نۆژەن کراوەتەوە.

“زایر”وتی: هەروەها ئەو بەشداربووانەی کە تا کۆتایی وەرزی هاوین بەکارهێنانی کارەبایان کەمکردووەتەوە بۆ هەر کیلۆواتێک ٥ هەزار ریال پاداش وەردەگرن.

بە وتەی بەڕێوەبەری کۆمپانیای دابەشکردنی کارەبای مەهاباد، بەشداریی خەڵک، هاوکاریی پیشەسازییەکان و کەرتی کشتوکاڵ وایکردووە کە سەرەڕای بەرزبوونەوەی پلەی گەرما، ڕیکۆردی بەکارهێنانی کارەبای ڕۆژانەی ئەو شارە نەشکێت.

مه هاباد/بالویز/۱۴۰۱/۰۷/۰۸-۰۶:۳۵:۴۸/ خبر ۳۴۶۵/کدخبر۱۶۷۵۰/ج