به بۆنه ی یادی هه فته ی دولت

گۆڕی شەهیدانی مەهاباد بۆن خۆش كرا

ئامادەبووانی ئەم ڕێوڕەسمە بە بارانکردنی گوڵ بەسەر گۆڕەکان و خوێندنی فاتیحە ڕێزیان لە شەهیدانی ئەم شارە گرت.

مەهاباد /بالویز/بە ئامادەبوونی بەرپرسانی شاری مەهاباد گۆڕی شەهیدانی ئەم شارە گۆڵباران کرا.

بەپێی راپۆرتی ئەو دەزگا سیاسییە، سایتی هەواڵی بالویز؛به بۆنه ی یادی هه فته ی حكومه ت و یادی شه هیدانی ڕه جه یی و باهۆنه ر، به یانی روژی پێنجشه ممه به ئاماده بوونی به رپرسانی كارگێڕی ئه م شاره ، گۆڕستانی شه هیدانی مه هاباد گۆڵباران و بۆن خۆش كرا.

ئامادەبووانی ئەم ڕێوڕەسمە بە بارانکردنی گوڵ بەسەر گۆڕەکان و خوێندنی فاتیحە ڕێزیان لە شەهیدانی ئەم شارە گرت.

پارێزگاری مەهاباد لەم ڕێوڕەسمە مەعنەویەدا وتی: پێویستە بەڕێوەبەرانی ئۆرگانە جێبەجێکارەکان ڕۆحی جیهادی شەهیدان بکەنە مۆدێلێک لە ڕەفتارەکانیان و لە پێناو خزمەتکردنی خەڵکدا بەکاری بهێنن.

“ئەمیر قادری” وتی: فەلسەفەی هەفتەی حكوومەت ئەوەیە كە زۆرترین خزمەتگوزاری پێشكەش بە خەڵك بكی.

ئەو بەرپرسە باڵایەی ئەو شارە دەشڵێت: لە سەردەمی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیدا دوژمنان بیریان لە پیلانگێڕی دژی سیستەم و دروستکردنی دووبەرەکی لە نێوان خەڵکدا کردبووەوە، کە هەمیشە بە بوونی نەتەوەی هەمیشە بەئاگا و تێگەیشتنی ئێرانی ئیسلامی پووچەڵ دەکرایەوە .

مه هاباد/بالویز/۱۴۰۱/۰۶/۴-۰۲:۱۳:۴۹/ خبر ۳۴۲۰/کدخبر۱۶۴۸۳/ج

رحیم بایزیدی
تازه ترین نوشته های رحیم بایزیدی (دیدن همه)