بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی بالویز، ئەمڕۆ ٣١ی خاکەلێوە، لاوێکی تەمەن ٣٢ ساڵ خەڵکی شاری مەهاباد لە شلەمەنی شەڵماش خنکا.
“نادر ساربانی” بەرپرسی خزمەتگوزاریی ئاگرکوژێنەوە و سەلامەتی شارەوانی سەردەشت، وتی: بەداخەوە ئەمڕۆ گەشتیارێکی تەمەن ٣٢ ساڵ خەڵکی شاری مەهابادی بە ناسنامەی ناسراو (ش-چ) کە لە شلەمەنی شەڵماش مەلەی دەکرد، بە هۆی نەبوونی زانیاری لە تەکنیکەکانی مەلەکردن خنکا”.
ڕاشیگەیاند: ئێستا تیمی غەواسەکانی ئیدارەی ئاگرکوژێنەوەی سەردەشت، بە هاوکاریی هێزەکانی گەل، تەرمەکەیان لە شلەمەنی دەرهێناوە و لە پرۆسەی گواستنەوەیدان بۆ نەخۆشخانەی سەردەشت.
شلەمەنی شەڵماش یەکێکە لە شوێنە سەرنجڕاکێشە سروشتییەکانی ئەم شارە.
مه هاباد/بالویز/ ۱۴۰۱/۰۴/۳۱ – ۱۱:۱۰:۰۵/ خبر ۳۳۸۰/کدخبر ۱۶۳۰۵/ ج
سیستەمی ١٥٠٤ ئامادەیە ڕاپۆرتی خەڵک لەسەر ئاستی سامانە سروشتییەکانی مەهاباده
له شاری مەهاباد ٨٢ هەزار بەشداربووی گازی هەیە کە ١٦ هەزار کەسیان لە ناوچە گوندنشینەکانن و ئەوانی دیکەش لە شارەکانن.
سیستەمی فریاکەوتنی کۆمەڵایەتی 123 ئاگادار بکەنەوە
لە ئێستادا دوو نەخۆشخانە لە شاری مەهاباد لە قۆناغی دروستکردندان
Δ