بەپێی هەواڵێکی خزمەتگوزاری وەرزشی سایتی هەواڵی بالویز،بەرپرسی بۆردی شاخەوانی شاری مەهاباد وتی:شایان نازمی شاخەوانی ئەم شارە بۆ سەرکەوتن بەسەر لوتکەی لینین کە بەرزییەکەی ٧١٣٤ مەترە، چووە بیشکێک پایتەختی کازاخستان.
جەمال یوسفی ڕایگەیاند: ئەم شاخەوانە لە شێوەی تیمێکی ١١ کەسییە کە لە شاخەوانانی پارێزگاکانی دیکە پێکهاتووە، لەگەڵ سەرپەرشتیار و سەرۆکی تیمەکە، وەک تاکە نوێنەری ئەم شارە لەم گروپەدا.
یوسفی وتی: سەرکەوتن بۆ لوتکەی لینین نزیکەی ۲۱ ڕۆژ دەخایەنێت بەپێی بارودۆخی کەشوهەوا.
ڕاشیگەیاند: ئەمە یەکەم سەرکەوتنی شایان نازمییە بۆ ئەم لوتکە، کە لە بارودۆخێکی باشی کەشوهەوادا ئەنجام دەدرێت.
بەرپرسی دەستەی شاخەوانی شاری مەهاباد زیادی کرد: لوتکەی لینین بە بەرزی ٧ هەزار و ١٣٤ مەتر دەکەوێتە سنووری نێوان تاجیکستان و قرقیزستان.
مه هاباد/بالویز/۱۴۰۱/۰۴/۲۴-۰۶:۴۵:۳۲/خبر۳۳۷۲/کدخبر۱۶۲۷۶/ج
کە بۆ ئەو مەبەستەش ٨٥٠ ملیار ڕیاڵ لە دروستکردنیدا خەرج کراوە
لە ئێستادا قەبارەی ئاوی خەزنەی بەنداوی مەهاباد ٦٥.٥ ملیۆن مەتره
ئەم دوو شارە دەکەوێتە باشووری پارێزگاکە
لە مەهاباد زیاتر لە ١٩٧ هەزار هێکتار لەوەڕگە هەیە
Δ