لە ڕۆژی جیهانیی ئاودا، نەتەوە یەكگرتووەكان مەترسیی كەمبوونەوەی ئاوی ڕووبارەكانی دیجلە و فورات لە عێراق ڕادەگەیەنێت و داوادەكات ڕێوشوێنی بەپەلە بۆ پاراستنی ملیۆنان هاووڵاتیی عێراق بگیرێتەبەر.
سامی دیماس،بەڕێوەبەری هەرێمیی پرۆگرامی نەتەوە یەكگرتووەكان تایبەت بە ژینگە ڕایگەیاند، “كەمیی بارانبارین كاریگەری لەسەر ئاوی ڕووبارەكانی ”.
ئاماژەی بەوە كرد،كە ئێستا بەهۆی گۆڕانكاریی كەشوهەوا لە جیهاندا هەڕەشەی جددی لەسەر مرۆڤایەتی لە ناوچەكەدا دروست بووە و پێویستی بە گرتنەبەری ڕێوشوێنی بەپەلەیە بۆ پاراستنی ملیۆنان هاووڵاتی لە ناوچەكە”.
️ئەو بەرپرسەی نەتەوە یەكگرتووەكان باسی لەوە كرد، كەمیی بارانبارین لەمساڵدا كاریگەری لەسەر ئاوی ڕووبارەكانی دیجلە و فورات لە عێراق بە ڕێژەی ۷۳% هەبووە و بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما لە جیهان بۆ حەوت هێندە بووەتە هۆی دروستبوونی ناهاوسەنگیی ئاو و هۆكارە بۆ كەمبوونەوەی ئاو لە جیهاندا”.
مه هاباد/بالویز/ ۱۴۰۱/۰۱/۰۴-۰۷:۱۰:۲۰/خبر ۳۲۵۶/کد خبر ۱۵۷۷۴/پ
لە ئێستادا قەبارەی ئاوی خەزنەی بەنداوی مەهاباد ٦٥.٥ ملیۆن مەتره
مه هاباد-بالویز-فەرمانداری شاری بانە وتی: سێ جووتیاری خەڵکی گوندی میرئاوای بانە لەسەر نۆرەی ئاو تووشی کێشە دەبن کە دەبێتە هۆی کوژران و بریندار بوونی ٢ وەرزێر. ئیسماعیل ڕوستەم پوور ڕایگەیاند: سێ جووتیاری خەڵکی گوندی میرئاوا لەسەر نۆرەی ئاو بع ئاودێری زەوینەکانیان بە شەڕدادێن کە یەکێک لە جووتیارەکان بە داس باوکێک بریندار دەکات و کوڕەکەشی دەکوژێت. […]
Δ