راگەیێندراوی کیێڤ

ئاگر لەنزیک گەورەترین بنکەی ئەتۆمیی ئەوروپا کەوتەوە

دوای چەند کاژێرێک لە کەوتنەوەی ئاگرەکە رایانگەیاند، ئاگرەکەیان کۆنترۆڵ کردووە.

مه هاباد/بالویز/لەنزیک وێستگەی ئەتۆمیی زاپۆریژیا، کە گەورەترین وێستگەی ئەتۆمیی ئەوروپایە، ئاگر کەوتەوە.

ئاگرەکە لە باڵەخانەیەکی نزیک وێستگەکە بووە و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە چوونە شوێنی رووداوەکە و دوای چەند کاژێرێک کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەیان راگەیاند.

وێستگە ئەتۆمییەکە لە زاپۆریژیا،کە شارێکی پیشەسازییە لە باشووری رۆژهەڵاتی ئۆکراینا، ۴۰%ی هێزی ئەتۆمیی وڵاتەکە دابیندەکات،لە کۆی ۱۵ ریاکتۆر (کارلێکەری ئەتۆمی) شەشیان لەو شارەدان.

بەپێی راگەیێندراوی کیێڤ،ئاگرەکە لەدوای هێرشێ رووسیا بۆسەر باڵەخانەیەکی نزیک وێستگە ئەتۆمییەکە کەوتووەتەوە.

بەرپرسانی ئاگرکوژێنەوەی شارەکەش دوای چەند کاژێرێک لە کەوتنەوەی ئاگرەکە رایانگەیاند، ئاگرەکەیان کۆنترۆڵ کردووە.

بە گوتەی بەرپرسانی ناوچەکە بۆ دەزگای چاودێریی ئەتۆمیی نەتەوە یەکگرتووەکان، کەلوپەلە گرنگەکانی وێستگەکە زیانیان بەرنەکەوتووە و ئاستی تیشکدانیش لە وێستگەکە ئاساییە.

زێلێنسکی دەڵێت، “ئەگەر [لە وێستگە ئەتۆمییەکە] تەقینەوەیەک رووبدات، ئەوە کۆتایی هەموو شتێکە.

دەزگا خزمەتگوزارییەکانی ئۆکراینا رایانگەیاندووە، ئاگرەکە دەوروبەری کاژێر ۰۵:۲۰ خولەکی بەرەبەیانی هەینی ۰۴-۰۳-۲۰۲۲ بە کاتی ئەو وڵاتە، لەدوای بۆردوومانێکی رووسیا کەوتووەتەوە.

ئابووریی رووسیاش لەلایەن وڵاتانی جیهانەوە کراوەتە ئامانج و سزای ئابووری بەسەریدا سەپێندراوە.

مه هاباد/بالویز/۱۴۰۰/۱۲/۱۴- ۰۷:۰۸:۱۴/ خبر ۳۲۲۳/ کدخبر ۱۵۶۳۱/ ش

رحیم بایزیدی
تازه ترین نوشته های رحیم بایزیدی (دیدن همه)