بازاڕ

نرخی گەنم گەیشتە بەرزترین ئاستی ۷ ساڵی رابردووی

هاوکات نرخی زێڕ بۆ بەرزترین ئاستی زیاتر لە یەک ساڵی رابردوو بەرزبووەوە.

مه هاباد/بالویز/دوای هێرشی رووسیا نرخی گەنم گەیشتە بەرزترین ئاستی ۷ ساڵی رابردووی.

لەگەڵ دەستپێکردنی هێرشی رووسیا بۆ سەر ئۆکراینا،نرخی شمەک و پێنوێنی بازاڕەکان هەڵبەز و دابەزی گەورەی تێکەوت.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بۆ یەکەمینجار لە دوای ساڵی ۲۰۱۴ـەوە بۆ سەرووی ۱۰۳ دۆلاری ئەمریکی بەرزبووەوە.

هەروەها نرخی گەنم گەیشتە بەرزترین ئاستی ۷ ساڵی رابردوو، لە کاتێکدا بەگوێرەی رێکخراوی چاودێریی ئابووری (OEC) ئۆکراینا و رووسیا لە ساڵی ۲۰۱۹، ۲۵٫۴٪ـی تەواوی گەنمی جیهانیان بەرهەمهێناوە.

هاوکات نرخی زێڕ بۆ بەرزترین ئاستی زیاتر لە یەک ساڵی رابردوو بەرزبووەوە.

لە بەرامبەریشدا پێنوێنی بازاڕەکانی رووسیا بە رێژەی ۲۹٪ داکەوت.

هەروەها رووبڵی رووسی لە بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی بۆ ئاستێکی پێوانەیی دابەزی.

لە هەمان کاتیشدا،دراوی ئەلیکترۆنی بیتکۆین نرخەکەی بۆ ۳۵ هەزار دۆلاری ئەمریکی دابەزی.

بەیانیی رۆژی پێنجشەممە ڤلادیمیر پووتین،سەرۆکی رووسیا لە گوتارێکی تەلەڤزیۆنیدا هێرشی سەربازیی بۆسەر ئۆکراینا راگەیاند و گوتی، بەرپرسیارێتیی خوێنڕشتن دەکەوێتە ئەستۆی “رژێمی” ئۆکراینا.

پووتین ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بە پشتگوێخستنی داواکارییەکانی رووسیا تۆمەتباکرد کە داوای دەکرد ئۆکراینا نەبێتە ئەندام لە ناتۆ؛ هاوکات گەرەنتیی هەڕەشە ئەمنییەکانی مۆسکۆ بکات.

دوای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکە پاسەوانی سنووری ئۆکراینا رایگەیاندووە، هێزەکانی رووسیا بە تانک و چەکی قورسی دیکەی سەربازییەوە سنووری رووسیا و ئۆکراینایان بەزاندووە و لە چەند شوێنێکەوە چوونەتە نێو خاکی وڵاتەکەیان.

مه هاباد/بالویز/ ۱۴۰۰/۱۲/۰۶-۰۷:۰۰:۰۰/ خبر ۳۲۰۷/ کد خبر ۱۵۵۶۶/ ج

رحیم بایزیدی
تازه ترین نوشته های رحیم بایزیدی (دیدن همه)