تەندروستی

لەم جۆرە خۆراكانە دووربكەوە لە كاتی ئەنفلۆنزا و هەڵامەت

دەبێت ئاگاداری سیستمی خۆراكیت بیت و لە چەند جۆرێكی خۆراك دووربكەویتەوە.

مه هاباد/ بالویز/ هەڵامەت و ئەنفلۆنزا یەكێكە لە نەخۆشییە وەرزییەكان، رێگەیەكی دیاریكراوی نییە بۆ چارەسەركردنی تەواوەتی.

تەنها لە رێگەی بەرگری لەشەوە دەتوانیت تێی پەڕێنیت، هەر بۆیە دەبێت ئاگاداری سیستمی خۆراكیت بیت و لە چەند جۆرێكی خۆراك دووربكەویتەوە.

بەرهەمە سپیاییەكان

كۆكە زیاد دەكات، باشترە لەبری ئەوە ئەو بەرهەمانە بخۆیت كە پرۆتینی زۆری تێدایە، وەكوو بەرهەمەكانی گۆشت.

شیرینی

سیستمی بەرگری لەش لاواز دەكات و هەوكردن زیاد دەكات، باشترە گرنگی بە خواردنەوەی شەربەت و چا بدەیت بەڵام بێ شەكر.

كافایین

پلەی گەرمی جەستە بەرزدەكاتەوە و وادەكات زیاتر ئارەق بكەیتەوە، ئەمەش جەستە تووشی وشكبوونەوە دەكات، رێگری دەكات لەوەی جەستە پشوو بدات.

چەوری

پێویستی بە كاتە بۆ هەرسكردن، ئەگەر گرنگی بە خواردنی بدەیت لە كاتی هەڵامەت و ئەنفلۆنزا دۆخەكەت خراپتر دەكات.

مه هاباد/ بالویز/۱۴۰۰/۱۰/۲۶ -۰۶:۴۸:۱۲ / خبر ۳۱۲۵/ کد خبر ۱۵۰۹۰/ ی