یەکێتیی نێودەوڵەتیی رۆژنامەنووسان:

لە ساڵی ۲۰۲۱دا ۴۵ رۆژنامەنووس کوژراون

زۆرینەی ئەو رۆژنامەنووس و میدیاکارانەش لە ئەفغانستان کوژران".

مه هاباد/ بالویز/یەکێتیی نێودەوڵەتیی رۆژنامەنووسان:ساڵی رابردوو ۴۵ رۆژنامەنووس کوژراون

یەکێتیی نێودەوڵەتیی رۆژنامەنووسان،کە گەورەترین رێکخراوی رۆژنامەنووسانە لە جیهاندا رایگەیاند؛ لە ساڵی ۲۰۲۱دا ۴۵ رۆژنامەنووس و کارمەندی دەزگاکانی راگەیاندن لە جیهاندا کوژراون.

یەکێتیی نێودەوڵەتیی رۆژنامەنووسان، لە نوێترین راپۆرتیدا لەبارەی دۆخی رۆژنامەنووسان لە جیهان، رایگەیاند: “لە سەرتاسەری جیهان لە ساڵی ۲۰۲۱دا ۴۵ رۆژنامەنووس و کارمەندی دەزگاکانی راگەیاندن لە کاتی کارکردندا کوژراون، زۆرینەی ئەو رۆژنامەنووس و میدیاکارانەش لە ئەفغانستان کوژران”.

یەکێتیی نێودەوڵەتیی رۆژنامەنووسان ڕاشی گەیاند: “ئامارەکان لە ساڵی ۲۰۲۱ دەڵێن کارمەندانی دەزگاکانی راگەیاندن زۆرجار دووچاری کوشتن دەبنەوە؛ بەهۆی ئاشکراکردنی گەندەڵی و تاوان و خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات لە نێو کۆمەڵگە و شار و وڵاتەکانی خۆیاندا”.

یەکێتیی نێودەوڵەتیی رۆژنامەنووسان ئاشکراشی کرد: “۳۳ لە رۆژنامەنووس و میدیاکارە کوژراوەکان بە هێرشی راستەوخۆ کراونەتە ئامانج، بە تێکراش ۴۵ رۆژنامەنووس و میدیاکارە کوژراوەکان لە ۲۰ وڵاتی ئەوروپا، ئەمریکا، ئەفریقا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کوژراون، کە ۹یان لە ئەفغانستان کوژراون، ۸یان لە مەکسیکۆ، هەروەها ۴یان لە هیندستان و ۳ی دیکەیان لە پاکستان کوژراون، بەڵام تەنیا یەکێک لەو رۆژنامەنووسانە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کوژراوە.

مه هاباد/ بالویز/ ۱۴۰۰/۱۰/۱۸ – ۱۰:۳۰:۱۲ / خبر ۳۱۱۰ / کد خبر ۱۵۰۱۱/ ش