تەندروستی

تەنها ۱۰ خولەك ڕاكردن چی لە مێشكت دەكات؟

ڕاكردن بووەتەهۆی زیادبوونی پاڵنانی خوێن لەم بەشەدا.‏

مه هاباد /بالویز/توێژینەوەیەكی نوێ ئاشكرای دەكات، ڕاكردن بەخێرایی مامناوەند بۆ ماوەی ۱۰ خولەك ‏بەسە بۆ باشكردنی میزاج و ئەركەكانی مێشك.

ئەمەش ئەو ئەنجامانەیە كە تێگەیشتنی ‏باشتر لەبارەی چۆنیەتیی پەیوەندیی نێوان ڕاهێنانە جەستەییەكان بە تەندروستیی مێشكەوە ‏نیشاندەدات.‏

توێژینەوەكە بەتایبەت هەڵسەنگاندنی بۆ بەشی (‏PFC‏)ی تایبەت بە مێشك كردووە، ئەو ‏بەشەی مێشك كە پەیوەندیدارە بە ئەركی جێبەجێكردن و كۆنتڕۆڵكردنی میزاج، توێژەران ‏ئاشكرایان كرد، ڕاكردن بووەتەهۆی زیادبوونی پاڵنانی خوێن لەم بەشەدا.‏

ڕاكردن تا ڕادەیەك كارێكی ئاسانە بۆ زۆرێك لە ئێمە تا ئەنجامی بدەین، بەهۆی ئەوەی ‏پێویستی بە كەلوپەلی تایبەت یان ڕاهێنان بۆ دەستپێكردنی نییە، سەلمێندراویشە كە دەبێتە ‏هۆی تەمەن درێژی، پێدەچێت هەموو ئەو جووڵە ڕێكخراوانە وزەی باشتر بداتە مێشك.‏

 بەهۆی ئاستی ‏كۆنتڕۆڵی جێبەجێكردنی خوازراو لە ڕێكخستنی هاوسەنگی و جووڵە و پاڵنان لەكاتی ‏ڕاكردندا، لۆژیكییە كە دەبێتە هۆی زیادبوونی چالاكیی مێشك لە بەشی (‏PFC‏) و، ‏ئەركەكانی دیكەی ئەو بەشە سوودمەند دەبێت.‏

دەزانین كە ڕاهێنان و وەرزشكردن دەشێت ببێتەهۆی باشكردنی تەندروستیی عەقڵی و ‏جەستەیی بە چەندین ڕێگە، بەڵام كاتێك پرسەكە پەیوەندیدار دەبێت بە تەندروستیی مێشك، ‏بەشێكی كەم لە شیكردنەوە هەن دەربارەی سوودە دیاریكراوەكانی ڕاكردن، بەراورد بە ‏چالاكییە جەستییەكانی دیكەی وەك پاسكیلسواری.‏

مه هاباد/بالویز/۱۴۰۰/۱۰/۱۰ -۱۰:۳۵:۱۰ /خبر ۳۰۹۵ / کد خبر ۱۴۹۳۷/ ج

رحیم بایزیدی
تازه ترین نوشته های رحیم بایزیدی (دیدن همه)