مه هاباد/ بالویز /بەهای لیرەی تورکی تووشی داڕمانێکی نوێ دەبێت و نزمترین ئاستی خۆی تۆمار دەکات، ئەوەش بووەتە دەرفەت بۆ خەڵکی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ئەورووپا، بە مەبەستی کڕینی پێداویستییەکانیان بچنە تورکیا.
رۆژی دووشەممە ۲۰-۱۲-۲۰۲۱، ۱۰۰ دۆلار بە هەزار و ۷۵۰ لیرەی تورکی مامەڵەی پێوەکراوە، دابەزینی نرخی سوودی بانکی لە تورکیا بووەتە هۆکار بۆ داڕمانی بەهای لیرە بۆ ئەو ئاستە نزمە.
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا سوورە لەسەر هەڵوێستەکانی سەبارەت بە دابەزاندنی سوودی بانکی لە وڵاتەکەی و پێیوایە لەو رێگەیەوە شەڕی سەربەخۆیی ئابووری دەکات.
بەڵام بە بڕوای کڕیاران و فرۆشیارانی وڵاتەکە ئەو سیاسەتانەی سەرۆککۆمار هێزی کڕینی هاوڵاتییانی تورکیای کەمکردووەتەوە.
️دابەزاندنی سوودی بانکی لە تورکیا بووەتە هۆکار بۆ داڕمانی بەهای لیرە بۆ کەمترین ئاستی خۆی، دابەزینی نرخی لیرە بۆ ئەو ئاستە بووەتە هۆکاری ئەوەی کە گەشتیارانی رۆژهەڵاتی ئەوروپا بۆ کڕینی کاڵا و شتومەک روو لە بازاڕەکانی تورکیا بکەن.
مه هاباد/ بالویز/ ۱۴۰۰/۱۰/۰۳ – ۰۸:۱۵:۲۵ / خبر ۳۰۷۸/ کد خبر ۱۴۸۷۱ / ج
ساڵی ڕابردوو زیاتر لە ٢٠٠ هەزار گەشتیار سەردانی ئەم ئەشکەوتی کردووە.
مه هاباد/بالویز/۸۲۴ کوژراو و بریندار لە ئێزمیر تورکیا دوزراوه و بریندارهكانیش گهیشتوهته ۸۰۰ كهس و سەدان کەس بێ سەروشوێنن. به هوی راپورتی بالویز،ژمارهی كوژراوانی بومهلهرزهكهی ئیزمیر بۆ ۲۴ بهرزبوهوه و و كۆی گشتی بریندارهكانیش گهیشتوهته ۸۰۰ كهس . بهڕێوهبهرایهتی فریاكهوتن و كارهساتهكانی توركیا رایگهیاند: ژمارهی كوژراوانی بوومهلهرزهكهی ئیزمیر بۆ ۲۴ بهرزبوهوه و و كۆی گشتی […]
Δ