ئا‌سترازانكا

شەریکەی ئا‌سترازانكا ده‌رمانێكی بۆ خۆپارێزی له‌ كۆڕۆنا ساز کرد

ئەم ڤاکسینە بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌شیان وه‌ڵامی ڤاكسینه‌كان ناداته‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌كی پێویست کاریگەر دەبێت.

مه هاباد / بالویز/ شەریکەی ئا‌سترازانكا بڵاوی كردە‌وه‌ ئه‌و ده‌رمانه‌ نێوی “ئیفۆ شێڵده‌” کە له‌تێكه‌ڵه‌یه‌كی دژه‌ته‌ن پێكهاتووه‌ و به‌ڕێژه‌ی ٨٨ لەسەد پارێزگاری دژی تووشبوون به ‌كڕۆنا بۆ شه‌ش مانگ دابین ده‌كات.

شەریکەی بلاوی کردوه ،ئه‌و ده‌رمانه‌ له‌شێوه‌ی ڤاکسینە و به‌ یه‌كجار به‌كار ده‌هێنرێت و به‌م نزیكانه‌ ده‌خرێته‌ بازاڕه‌وە.

ئا‌سترازانكا ئاماژەی به‌وه ‌كرد،ئەم ڤاکسینە بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌شیان وه‌ڵامی ڤاكسینه‌كان ناداته‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌كی پێویست کاریگەر دەبێت.

ئەم شەریکەیە ئاماژەی به‌وه ‌كردووە کە به‌پێی ئەو لێکۆڵینەوەوانەی له‌سه‌ر ئه‌و تووشبووانه‌ی نیشانه‌كانیان مام ناوه‌ند و سووك بووه‌ به‌كارهێنانی ئه‌و ده‌رمانه‌ به‌ڕێژه‌ی ٨٨ لەسەد، ئه‌گه‌ر تووشبووه‌كه‌ له‌ماوه‌ی سێ ڕۆژ له‌ده‌ركه‌وتنی یه‌كه‌م نیشانه‌دا ده‌رمانه‌كه‌ به‌كاربهێنێت، ڕێگری دەکات.

مه هاباد/بالویز/۱۴۰۰/۰۹/۱۲ – ۱۱:۱۰:۱۱ / خبر ۳۰۳۶/ کد خبر ۱۴۶۷۹۲/ ج