نوێنەری مەهاباد لە مەجلیس:

گەڵاڵەی فێرکاری زمانی ئێتنیکییەکان لە قوتابخانەکانی ئێران پەسند کرا

دەوڵەت دەبێ سیستەمی فێرکاری زمان و ئەدەبیات بە زمانی ئێتنیکەکان لە ڕێگای وەزارەتی فێرکاری و وەزارەتی باڵای خوێندنەوە جێبەجێ بکات.

مه هاباد/ بالویز/ نوێنەری مەهاباد لە مەجلیس لە پەسند کردنی گەڵاڵەی فێرکاری زمانی ئێتنیکییەکان لە قوتابخانە و زانکۆکانی وڵات هەواڵی دا.

مەحموودزادە لەم بارەوە وتی:گەڵاڵەی جێبەجێ کردنی مادەی ١٥ی یاسای بنەڕەتی ئێران سەبارەت بە فێرکاری زمانی ئێتنیکییەکان لە قوتابخانە و زانکۆکانی وڵات پەسند کرا.

ئەو وتیشی: لە پێناو ئەم یاسایە دەوڵەت دەبێ سیستەمی فێرکاری زمان و ئەدەبیات بە زمانی ئێتنیکەکان لە ڕێگای وەزارەتی فێرکاری و وەزارەتی باڵای خوێندنەوە جێبەجێ بکات.

مەحموودزادە وتی:جێبەجێ کردنی تەواوی مادەی ١٥ی یاسای بنەڕيتی هەنگاوێکی پتەو و بنەڕەتی لە وڵام دانەوە بە یەکێک لە گرینگترین داخوازییەکانی ئێتنیکەکانی وڵاتە.

مه هاباد/ بالویز/ ۱۴۰۰/۰۸/۲۸ – ۰۸:۰۵:۱۰ / خبر ۳۰۱۱ / کد خبر ۱۴۵۲۶/ ج

رحیم بایزیدی
تازه ترین نوشته های رحیم بایزیدی (دیدن همه)