مارک زوکەربێرگ:

لۆگۆ نوێی کۆمپانیای فەیسبووک گۆڕا

فەیسبووک 17 ساڵ پێش ئێستا وەکوو تۆڕێکی کۆمەڵایەتی لە بەشە ناوخۆییەکی کۆلێژێکی ئەمریکا دەستیپێکرد.

مه هاباد/بالویز/لۆگۆ نوێیەکەی کۆمپانیای فەیسبووک ناوەکەی گۆڕا بۆ مێتا.

رۆژی پێنجشەممە ۲۸-۱۰-۲۰۲۱ مارک زوکەربێرگ، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیاکە رایگەیاند، کۆمپانیاکەیان چیدی ناوی “فەیسبووک” نییە، بەڵکوو ناوەکەی بۆ “مێتا” گۆڕدراوە.

“مێتا” وشەیەکە لە “چیرۆکە خەیاڵییەکان” وەرگیراوە، بەڵام ماوەیەکە بۆ ئاماژەکردن بۆ خزمەتگوزارییە تەکنەلۆژییەکان بەکاردەهێندرێت، بەتایبەتی لە ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکا.

بڕیارەکەی زوکەربێرگ و هاوکارەکانی لەکاتێکدایە، چەند هەفتەیەکە گوشارێکی زۆر لەسەر کۆمپانیاکە دروستبووە، ئەوەش بەهۆی دزەپێکردنی هەزاران دۆکیۆمێنت کە ئاماژە بەوە دەکەن، فەیسبووک ئاگاداری زۆر لەو شتانە بووە کە لە وڵاتانی جیاوازی جیهاندا دابەشبوونی کۆمەڵایەتییان زیاتر کردووە و تەنانەت کاریشی نەکرد بۆ رێگەگرتن لە بڵاوکردنەوەی ئەو زانیاریانەی کە یارمەتیدەر بوون لە رۆژی ۶ی کانوونی یەکەمی ئەمساڵدا هێرش بکرێتە سەر کۆنگرێس.

فەیسبووک ۱۷ ساڵ پێش ئێستا وەکوو تۆڕێکی کۆمەڵایەتی لە بەشە ناوخۆییەکی کۆلێژێکی ئەمریکا دەستیپێکرد.

مه هاباد / بالویز / ۱۴۰۰/۰۸/۰۸ – ۰۷:۵۱:۳۹ / خبر ۲۹۷۱ / کد خبر ۱۴۳۵۸ / ش

رحیم بایزیدی
تازه ترین نوشته های رحیم بایزیدی (دیدن همه)