مه هاباد/ باڵوێز/فەرمانداری مەریوان ڕایگەیاند:هاتوچۆی گەشتێاران لە سنووری نێودەوڵەتی باشماخی ئەو شارەوە تا کۆتایی هەڵبژادنەکانی پەرلەمانی عێراق قەدەغە کرا.
“ئارتیکاس ئێقباڵ” ڕایگەیاند:هاتوچۆی موسافر لە سنووری نێودەوڵەتی باشماخی مەریوانەوە تا ١٨ی ڕەزبەری ئەمساڵ بە هۆی بەڕێوە چوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لەلایەن لایەنی عێراقییەوە قەدەغە کراوە.
ناوبراو ئاماژە بەوەش کرد: کە دوای کۆتایی هاتنی هەڵبژاردنەکان هاتوچۆی گەشتیاری لە ئەو سنوورەوە دووبارە دەست پێدەکاتەوە و مەرجی هاتوچۆی گەشتیاران لەو سنوورەوە دوای هەڵبژاردنەکان بە نیشان دانی کارتی ڤاکسینی کۆرۆنا ئەنجام دەدرێت و کەسانێک کە ڤاکسینیان وەرنەگرتووە، مافی پەڕینەوە لەو سنوورەیان نابێت.
مه هاباد/باڵوێز/۱۴۰۰/۰۷/۱۵ – ۷:۱۲:۳۸ / خبر ۲۹۲۴/ کد خبر ۱۴۱۴۹/ پ
کاتژمێر ٢:٤٥ خولەکی بەیانی ڕۆژی سێشەممە ١١ی گەلاوێژ ١٣٦٧ کە خەڵکی شاری ئاشنۆیە خەوتبوون
شاری میراباد کە تازە دامەزراوە و ژمارەی دانیشتووانی ٢٣ هەزار کەسە
ساڵی ڕابردوو زیاتر لە ٢٠٠ هەزار گەشتیار سەردانی ئەم ئەشکەوتی کردووە.
فیستیڤاڵی فیلمی فەجر بۆ هەموو ئەکتەر و دەرهێنەرەکان گرنگی هەیە.
Δ